داواکانی خەڵکی کوردستان کە داواێیکی ڕەوایە، بە هەزاران قوربانی لێکەوتۆتەوە و ئێستاش پاش دەیان وسەدان ساڵ موبارزە، هەوڵدان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە هەر درێژەی هەیە. لەو خەباتەدا هەموو چین و توێژەکان بەشداربوون و هەر کەس بە نۆبەی خۆی درێژەدەری ڕێگەی وەچەی بەرلەخۆی بووە تا کۆتایی. یەکێک لەو چینانەی کە لە خەباتی کۆمەڵگای ...
داواکانی خەڵکی کوردستان کە داواێیکی ڕەوایە، بە هەزاران قوربانی لێکەوتۆتەوە و ئێستاش پاش دەیان وسەدان ساڵ موبارزە، هەوڵدان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە هەر درێژەی هەیە. لەو خەباتەدا هەموو چین و توێژەکان بەشداربوون و هەر کەس بە نۆبەی خۆی درێژەدەری ڕێگەی وەچەی بەرلەخۆی بووە تا کۆتایی. یەکێک لەو چینانەی کە لە خەباتی کۆمەڵگای کوردیدا پشکی بەرکەوتووە ئافرەتانن. ڕیزی شۆڕشە یەک لەدوا یەکەکان شاهێدن و پەڕەکانی مێژوو گەواهیدەرن و بە ویژدان و هەست کردن بە بەرپرسیارەتی پەنجەی لەسەر دادەنێن کە ژنان ڕۆڵێکی گەورە و کارایان بینوە و قوربانی گەورەیان داوە و بەشێک بوون لەو ڕێگە هەوراز و نشێو و نەپساوە. بە پێی ووتە ولێکۆڵینەوەی کەسانی شارەزا و پسپۆر لە مێژوو، ئەو ڕاستیە سەلماوە کە ئافرەتان چ ڕۆڵێکیان لەم کاروانەدا دیوە! شۆڕش وخەبات کە لەم ناوچە تا ئێستاش جۆرێک لە سووننەتگەرایی پێوە دیارە و لەڕابروودا سووننەتی تر بوو، بەهەمان شێوە ومیتۆد، بەشداری کردنی ژنان بەشێک بووە لەو خەباتە سووننەتیە کە زیاتر لە ئەرک وبێ مافی خۆی دەرخستوە. من نامەوێ بچمە وردەکاری و لێکۆڵینەوە، بەڵکوو دەمهەوێ وەک باسێکی ڕۆژ و هەنووکە ئەم پرسە ڕۆژەڤ بێت و هەردوو ڕەگەز لەم پێوەندییەدا بەرپرسیارەتی وە ئەستۆ گرن تاکو ماف لەجێگەی خویدا بێت وهتد.....
لە ڕیزەکانی شۆڕش و خەبات لە ماوەی چەند دەیە وسەدەکانی پێشوو و ئێستاش بۆ ستاندنی مافی کورد، هێزەکانی خەباتکار نەیان توانیوە لەوچوارچێوە خەباتە سووننەتی و لە قاڵب دراوە بێنە دەرو شێوازێکی نوێ لە خەبات کردن بهێننە مەیدان، کە کەمترین زیان و زۆرترین دەست کەوتی هەبێت.
ئافرەتانیش بەهۆی ئەو چەشنە خەباتە لە قاڵبدراوە، ڕۆڵ و دەوریان چاوپۆشی لێدەکرێ و وەک سەربازی ون کە هەتا دوای پێ بەخشینی ئەو ناوەش، گڵکۆیەکی بۆ هەڵنابەسترێ. ئەو قسە لەسەر هەموو خەباتکاران و قوربانیانی ئەو خەباتەش، هەر ڕاستە بەو هۆیەی کە تا سەردەمێک خەباتی کورد گەرم و بە بڕشت بێ چینێک دەوریان دیارو بەرچاوەو ئەو چینەش کە بە جۆراو جۆریەتی خزمەت دەکەن و بەشێکن لەو خەباتە، سەربازی ونن و دەنگیان نابیسترێ.
خەباتی کورد لە چوار چێوەی ستاندنی خاکی بەولاوە ترەو هەر لەدەمی دەسپێکی بۆ چەسپاندنی ئەو مافە کە بەشێکە لە خەباتەکەی، هاوشان پێویستی بە خەباتە بۆ بەرقەراری و هاوسەنگی لە کۆمەڵگادا. پێناسەیەکی دیاری کراو بۆ ئەو خەباتە نیە، دەی کەوایە دەبێ بەو شێوەش ڕۆڵ و دەوری ژنان دیاری بکرێ تا ئەو پێناسە و ئەو هاوسەنگیە دێتەدی. لە موبارەزاتی درێژ ماوەی کوردو لە ڕیزەکانی ئەحزابدا ڕۆڵ و دەوری ئافرەتان وەک خۆی نابینرێ و ڕەنج و فیداکاریان، هەر وەک خۆیان وونە. ئەم قسە بۆ ئەو ئافرەتانەش کە بە شێوەی جۆراو جۆر بەشدار بوون لەو خەباتەو لە چوار چێوەی تەشکیلاتیدا نەبوون، هەر ڕاستە. ڕۆڵ و نەخشی ئافرەتان لە مافە نەتەوایەتی و هاوکات مافی چینایەتی زۆر لەوە گەورەترە کە بە باسێک و دوان لێی بدوێین.
بێگومان پێویستە بەپاساوی خەباتی نەتەوەیی وڕزگاری،خەباتی چینایەتی لەبیر نەکرێت.