خه‌باتمێدیا:
له چه‌ند رۆژی رابردوودا سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران و سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵک له دوای دوو ده‌یه هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تی سه‌رکه‌وتووانه دژ به رژێمی ئێران وه له پێناو رووخانی ئه‌و رژێمه و هاتنه‌دیی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کوردستان له ئێرانێکی دیموکراتیک، هاوپه‌یمانی نێوانیان نوێ کرده‌وه. به‌رێزان کاک بابه‌شێخی حوسةبنى به‌رێوه‌به‌ری گشتی سازمانی خه‌بات و عه‌باسی داوه‌ری ئه‌ندامی ریبه‌ریی سازمانی موجاهیدین و به‌رپرسی کومسیۆنی کاری شۆرای میللی مقاومه‌ت له‌سه‌ر نوێ کردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ سازمانی موجاهیدین و شۆرای ملی مقاومه‌ت واژۆیان له‌سه‌ر رێکه‌وتنه‌که کردوه. هاوپه‌یمانی سازمانی خه‌بات و سازمانی موجاهیدین و شۆرای ملی مقاومه‌ت له‌سه‌ر پێبه‌ندبوون به چه‌ند خاڵی وه‌ک روخانی رژێمی ئاخوندی و مافی خودموختاری به خه‌ڵکی کوردستانی ئێران و دامه‌زرانی حکومه‌تێکی خه‌ڵکی و هه‌ڵبژێردراو، پێک هاتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 1995 زایینی ئه‌و هاوپه‌یمانیه له لایه‌ن رێبەری پایەبەرز جه‌نابی مامۆستا سه‌ید جه‌لال حوسه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات ئیمزا کراوه.