بەپێی هەواڵەکان، کچێکی کوردی خەڵکی کرماشان کە موهەندیس بوو لە دوای ئازادبوونی لە زیندانی وەزارەتی بەدناوی ئیتلاعاتی رژێم خۆی کوشت.
ئەو کچە کوردە ناوی “مەهدیس میر قەوامی†ڕۆژی هەینی ٨ی ڕێبەندانی 1395،
بەپێی هەواڵەکان، کچێکی کوردی خەڵکی
کرماشان کە موهەندیس بوو لە دوای ئازادبوونی لە زیندانی وەزارەتی بەدناوی ئیتلاعاتی رژێم خۆی کوشت.
ئەو کچە کوردە ناوی “مەهدیس میر قەوامی” ڕۆژی هەینی ٨ی ڕێبەندانی 1395، رۆژێک دوای ئازادبوونی لە گرتووخانە، دەستی دایە خۆکوژی و لەئاکامدا ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندان لەیەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گیانی لە دەستدا.
مەهدیس میر قەوامی ڕۆژی سێشەممە ٥ی رێبەندان دوای بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری کرماشان دەستبەسەر و دوو ڕۆژ دواتر واتە پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان ئازاد کرابوو.
ئەو ئەندازیارە کوردە لە رێگەی خواردنی “حەبی برینج” کە جۆرە حەبێکی ژەهراوییە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە دوای ئەوە ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم فشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەکەی کە نابێ بە هیچ شێوەیەک ئەو بابەتە بدرێـتە راگەیەنەکان.