راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی لێبوردنی نیونەتەوەیی لەسەر هەڵومەرجی مافی مرۆڤ لە 159 وەڵاتی جیهان بڵاوکرایەوە. لەو راپۆرتەدا هاتووە جیهان لە ساڵی 2016 لێڵتر و ناجێگیرتر و جیهان لە هەموو کاتێک مەترسیدار بووە.
لە راپۆرتی ساڵانەی لێبوردنی نێونەتەوەیی دا سەبارەت بە ئێران هاتووە،
راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی لێبوردنی
نیونەتەوەیی لەسەر هەڵومەرجی مافی مرۆڤ لە 159 وەڵاتی جیهان بڵاوکرایەوە. لەو راپۆرتەدا هاتووە جیهان لە ساڵی 2016 لێڵتر و ناجێگیرتر و جیهان لە هەموو کاتێک مەترسیدار بووە.
لە راپۆرتی ساڵانەی لێبوردنی نێونەتەوەیی دا سەبارەت بە ئێران هاتووە، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی مافەکانی ئازادی رادەربرین، پێکهێنانی دامەزراوەو ناوەندی مەدەنی، کۆبوونەوەی هێمن و ئاشتیخوازانە و پەیرەوی مەزهەبەکانی زیاتر لە رابردوو زەوت کردوەو رەخنەگران و باقی نەیارانی ئاشیخوازی دەستبەسەر و سەرکوت کردوەو لە دادگاکانی دا بە شێوەی نادادپەروەرانە جوڵاوەتەوە.
ئەو راپۆرتە لە درێژە دەڵێ لەو ماوەدا لەگەڵ دەستبەسەرکراون و زیندانیان بەشێوەی جۆراوجۆر و بەبێ سڵکردنەوە شکەنجە دراون. قەمچی لێ>ان و برینی ئەندامانی جەستە و باقی سزای نامرۆڤانە و بێ رەحمانە بەردەوامی هەبووە و ئەندامانی کەمینە دینی و نەتەوەییەکان لەگەڵ جیاوازی دانان و ئازار و شکەنجە بەرەوڕوو بوون. هەروەها ژنان و کچان بەرەوڕووی توندوتیژی و جیاوازی دانانی هەمە چەشنە بوونەتەوەو بەرپرسان بەشێ,ەی بەربڵاو شزای سێدارەیان بەکار هێناوە و سەدان حوکمی ئێعدامیان بەرێوەبردوە کە بەشێک لەوانە لە شوێنە گشتیەکان و لەبەر چاوی خەڵکدا بەرێوەبراوە. لانی کەم دوو کەسی ژێر تەمەنی 18 ساڵ لە شوێ،ە گشتیەکان لە قەنارە دراون.