رۆژی هەینی 6ی رەشەمێ ی 1395،
دیپلۆماتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیەی راگەیاند: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ جێگیرکردنی ناوی هەندێ لە بەرپرسانی رژێمی ئەسەد لە لیستی رەش، لەبەر ئەوەی دەستیان لە هێرشی شیمیایی دا بووە، بریارنامەیەک پەسەند دەکات.
کۆمیتەیەکی هاوبەش لەگەڵ رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی شیمیایی ئەو ناوانەی تۆمار کردووە. ئەو بریارە بەپێی ئەو بەڵگانەیە کە نیشانی دەدا رژێمی ئەسەد هێرشی شیمیایی کردوەتە سەر خەڵکی سوریە.