پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

نامەی رێزدار بابەشیخ حسینی بۆ بەرێز ئانتۆنیۆ گۆتێرێس

نامەی رێزدار بابەشیخ حسینی بۆ بەرێز ئانتۆنیۆ گۆتێرێس

بەرێز کاک بابەشیخ حسێنی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە نامەیێکی سەرئاوەلا دا بۆ سکرتیری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێز ئانتۆنیو

 

بەرێز کاک بابەشیخ حسێنی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە نامەیێکی سەرئاوەلا دا بۆ سکرتیری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێز ئانتۆنیوۆگۆتیریس، داوا دەکات خەم لە چارەنووسی بەندکراوانی کورد و ئیرانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە کە بە بۆنەی گرانبوونی نرخی بەنزین و کەل و پەل، سەری هەلدا بخوات و رێگە لە کوشتن و شکەنجەی زیاتری خەڵک بگیردرێ‌ و هەروەها ئەو کەشە تۆقینەر و پر لە سەرکووتە کۆتایی پێ بهیندرێ‌.
دەقی نامەکەی بەرێز کاک بابەشیخ حسینی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات ی کرودستانی ئێراتن بەمجۆرەی خوارەوەیە:


لە گەڵ سڵاو رێز
پێشەکی سپاستان دەکەم کە لە حاست سیاسەتی سەرکوت و چەوسانەوەی خەڵکی کوردستانی ئێران و خەڵکی ئێران کار دەکەن و نێگەرانی و ڕەخنەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانتان بە کاربەدستانی دەسەڵات لە ئێران گەیاندوە.
بۆ ئاگادری بەرێزتان ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران لە ماوەی 40 ساڵ حوکمڕانیدا،بە توندترین شێوە خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێرانی سەرکوت کردوەو سەرەتایی ترین ماف و ئازادیەکانی ئەو گەلەی پێ‌ شێل کردوە.
زیندانی کردنی کچان و کوڕانی کوردستان و ئیعدامی هاونیشتمانیانی کوردستان، یەکێک لەکارە سەرەکیەکانی دەسەلاتدارانی ئێرانە.
بێگومان لە سەرانسەری ئێراندا هێزە ئەمنیەتیە سەرکوتگەرەکان، بە فەرمانی خامنەیی رێبەری رژیم و بە فەرمانی ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، سەرکوتی خەڵک بێ‌ دەسەڵات و چالاکانی مەدەنی دەکەن.
بەڕێز جەنابی سەرۆک گۆتێریس
بۆ ئاگاداری بەرێزتان، لە نارەزایەتیەکانی کۆتایی مانگی نوامبری 2019 خەڵکی ئێران، هەزاران کەس زیندانی کراون وزیاتر 600 کەس کوژران، وەتا ئێستاش هەلومەرجی ئەمنیەتی وهەڕەشە لە خەڵک و گرتنی لاوان بە شێوەێکی بەربڵاو لە شارەکانی کوردستان بە تێکڕاو شاری جوانڕۆ، کۆماشان و مەریوان و بۆکان درێژەی هەیە.
بەم نامەیە داوا لە بەرێزتان دەکەم تواناو دەسەڵاتی قانونیتان بەکاربێنن بۆ کۆتایی هێنانی سەرکوتی خەڵکی کورد و خەڵکی ئێران و هەروەها داواکارم هەوڵی جیددی بدەن بۆ فشار خستنە سەر کاربەدستانی دەسەلات لە ئێران بۆ ئەوەی گیراوەکان ئازاد بکات و کۆتایی بە سەرکوت و تۆقاندن و داخستنی ئینترتێت لە ئێران بێنن.
بە هومێدی سەرکەوتنتان و بە سپاسی دووبارەم
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
112 2019

 

Your excellency Mr. Guterres, secretary general of the United Nations

At first I want to thank you for your support for the people of Kurdistan and Iran against the abuse and inequity procedures of Iranian dictator regime, and that the Iranian regime have been informed about concerns and worry of the United Nations about the situation.
For knowledge of your excellency, the Iranian regime for the past 40 years of their rules, abused the people of the Iranian Kurdistan in the worst ways and they have been deprived from the most basic human rights and their freedom.
Locking up the girls and boys of Kurdistan in the jails and executing citizens is the main task of the Iranian regime.
Without no doubt in entire Iran the armed authorities under the rule of Khamanaei and Rohani are continue abusing innocent people and repression civilian activities.
I want to inform your excellency, that in the protests of people of Iran at end of November 2019, thousands of people in Kurdistan and Iran are been locked up in the Jails and more than 600 have been murdered, and until now the repressive procedures and threatening people and capturing youths widely continue in the cities of Kurdistan and specially in Jwanro, Mariwan and Bokan city.
With this letter I kindly request from your excellency to use your rules and legal power to stop the abuse against the Kurdish people and people of Iran and I ask for serious efforts to be taken against the Iranian regime for the release of prisoners and stoping abuse and injustice and bringing back internet.
I hope all the success for your excellency and best regards.

Organization of Iranian Kurdistan Struggle

Secretary general

Babeshex Husaini

December 1, 2019

 

 

 

 

 

4 ساڵ و 11 مانگ و 13 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نامەی رێزدار بابەشیخ حسینی بۆ بەرێز ئانتۆنیۆ گۆتێرێس

نامەی رێزدار بابەشیخ حسینی بۆ بەرێز ئانتۆنیۆ گۆتێرێس

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران