هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کـــــــۆمــــاری ســێــدارە

کـــــــۆمــــاری ســێــدارە
عەتا کەریمی

ئیعدام لە ئێران پێشوونەیێکی بە درێژایی هاتنە سەرکاری رژیمی ئاخوندی هەیە و بە بەردەوامی وەکوو سزایێکی رەوا، بۆ تاوانی عەقیدەتی و سیاسی و ئابووری و مادەی هۆشبەر و تەعدا بۆسەر پیرۆزییەکان و کوشتن بە کار هاتووە، بەڵام ئەوەی بەرچاوە پەرەسەندن و بەرەوسەر چوونی بەرێوەبردنی ئەو جۆرە حوکمە لە ساڵەکانی رابردوودایە. بە پێی راپۆرتی لێبووردنی...

 

 

ئیعدام لە ئێران پێشوونەیێکی بە درێژایی هاتنە سەرکاری رژیمی ئاخوندی هەیە و بە بەردەوامی وەکوو سزایێکی رەوا، بۆ تاوانی عەقیدەتی و سیاسی و ئابووری و مادەی هۆشبەر و تەعدا بۆسەر پیرۆزییەکان  و کوشتن بە کار هاتووە، بەڵام ئەوەی بەرچاوە پەرەسەندن و بەرەوسەر چوونی بەرێوەبردنی ئەو جۆرە حوکمە لە ساڵەکانی رابردوودایە. بە پێی راپۆرتی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە 6 مانگی رابردوو دا لە رێکەوتی 1ی ژانویە تا 1ی ژوئیە 694 حوکمی ئیعدام لە ئێران بەرێوە چووە بە واتایێکی تر لە هەر رۆژێکدا بە نێوەنجی سێ کەس لەسێدار دراون. 

 

لە زمان بی بی سیەوە ئەو 694 حاڵەتە لە 6 مانگی رابردوو دا لەچاو 743 حاڵەتی ئیعدامی هەموو ساڵی رابردووی زایینی مەودایێکی ئەوتۆیان نییە. لەو ژمارەیەش 289 حاڵەت لە مێدیاکانی فەرمی راگەێندراون و 454 حاڵەتیش بە پێی سەرچاوەکانی باوەرپێکراوی دیکە تۆمار کراون.

 

سەعید بومەدووحە، جێگری کاروباری رۆژهەلاتی ناوین و باکووری ئەفریقا لە لێبووردنی گشتی دەڵێ:  ئەگەر لێپرسراوانی ئێرانی کۆتایی بەو رەوتە ترسێهێنەرەی ئیعدامەکان نەهێنن بە ئەگەری زۆر تا کۆتایی ساڵ شاهیدی زیاتر لە 1000 حاڵەتی کوشتنی هاوەلاتیان بە دەستی حکوومەتەکەیان دەبین.

 

بە هۆی بوونی سەرکووتی توندنی مەدەنی، سانسۆر، نەبوونی ئازادی راگەیاندن و نەبوونی شەفافیەتی نیزامی دادوەری ئێران و نەبوونی راگەیاندن لەسەر دۆخی زیندایان بە هیچ جۆرێک ناتواندرێ‌ سەرژمێرییەکی ورد و دروست لە کۆی سزاکانی ئیعدام لە نێو نەتەوەکانی غەیرە فارس لە وەڵاتی ئێران بوونی هەبێ و ئەو هۆکارە  تێچووی ئیعدام لەنێو نەتەوەکانی غەیرە فارسی بۆ دەسەڵات کەم کردۆتەوە و دەستی رژیمی ئاخوندی ئاوەڵاتر کردووە. لەم نووسینە ا ئامانج و بناغەی کار، دەرخستنی ئەو راستیەیە کە ئێران نەتەنیا زۆرترین رێژەی ئیعدامی لەسەرانسەری جیهاندا هەیە بەڵکو ئەو ئیعدامانە رووی لە ئەو نەتەوانەشە کە بۆ گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و زمانی و شوناسیان لە رووبەرووبوونەوەدان لەگەڵ نیزامی ئاخوندیدا. سەرەڕای هەوڵەکان سەرژمێرییەکی ورد و دروست لە ئیعدامەکانی چالاکانی ئەو نەتەوانە نەدۆزرایەوە، بەڵام ئەگەر مەبەست ئەوە بێ کە هاوسەنگیەکی سەرژمێریی لە نێو رێ٠‘ژەی ئیعدامەکانی کۆماری خەڵقی چین لەگەڵ یەکێک لە نەتەوەکانی وەک عەرەب یان بەلووچ و کورد لە جوغرافیای ئێران دروست بکەین، دەردەکەوێ‌ کە رێژەی ئیعدامەکان لە نێو ئەو نەتەوانە بە سەرەنج دان بە رێژەی حەشیمەت نەتەنیا رێژەی ئیعدامی ئەو نەتەوانە زۆر لەسەرترە بەڵکو دەیان جار زیاترە.

 

ئامار و ژمارەی رەسمی حکوومەت و چالاکانی مافەکانی مرۆڤـ بەرێوەبردنی حوکمی ئیعدام لە ئێران دەریدەخات کە هەموو ساڵیک لەچاو ساڵی رابردوو، بە تایبەتی لە ماوەی 2 ساڵی رابردوو، رێ٠‘ژەی سزای ئیعدام پەرەی سەندووە، بەڵام بۆ؟ هۆی جیاواز بۆ شی کردنەوەی ئەو بابەتە بوونی هەیە لە هۆی سیاسی و عەقیدەتی تا هۆی دروونناسانە، لە پەرەگرتنی هەژاری و پەرەسەندنی رێژەی تاوان و جینایەت تا قەیرانی روحی و خەمۆکی لە نێو جیلی لاو و پەلکێش بوون بەرەو توندتێژی... و هتد. حوکمی ئیعدام وەکوو کردەوە و سزایێکی بێ بەزییانە، نائەخلاقی و پڕ لە سووکایەتی ناوەندە. هەل و مەرجی ترسێنەری لە چاوەروانی مانەوە بۆ مردن دەبێتە هۆی سەپانی ئێش و ئازارێکی زۆری روحی و دەروونی و بەرێوەبردنی حوکمی ئیعدام تەعدا بۆسەر روح و جەستەیە.

 

نەتەنیا زیندانیان لە هەل و مەرجی جەستەیی بێ بەزییانە و نائینسانی دا رادەگیرێن، بەڵکو بیر و زەینیشان بە توندی دەکەوێتە ژێر کاریگەری، بە شێوەیێک کە زۆرێک لە زیندانیان لە چاوەروانی مردن بە دەست نەخۆشی روحی و رەوانی و لاوازیی زەینی کە لە ئاکامی دەرکردنی حوکمی ئیعدامەکەیانە دەناڵێنن.

 

بێگومان ئەگەر رژیم بیتوانیبا و هەل و مەرجی نێودەوڵەتی رێگەی پێبدایە زیندانیانی سیاسی لەبەرچاوی گشتی دا ئیعدام دەکرد، بەڵام ئیعدامی زیندانیانی سیاسی بە هۆی سیاسی و نێونەتەوەیی بۆ رژیم تێچوویەکی زۆری دەبێ. هەر بەو هۆیەوە  بە ئامانجی دروست کردنی کەشی ترساندن و خەفەقان، زیندانیانی ئاسایی ئیعدام دەکەن و دیسان ئەگەر لەقاودانەکانی ئۆپۆزسیۆن نەدەبوو، پێیان باشتر بوو کە هەموو ئیعدامەکان لەبەرچاوی گشتی بەرێوە ببەن کە بتوانن بە خەیاڵی خۆیان خەڵکی زیاتری پێ چاوترسێن بکەن.

 

هەروەها زۆرێک لەو کەسانەی کە لەو شەپۆڵەی ماوەێک لەمەوبەر کەوتنە بەر شاڵاوی ئیعدامەکانی رژیمی ئاخوندی  تەنانەت لە چوارچێوەی یاساکانی خودی رژیمیش بێ تاوان ئەژمار دەکران یان خود سزاکەیان ئیعدام نەبووە.  بە پێی زانیارییەکان هێندێک لەو کەسانەی کە ئیعدام کراون، تاوانەکەیان تەنیا نارەزایەتی لە دژی ئیعدامی هاوزیندانی و هاوبەندییەکانیان بووە.

 

بەڵام بە هۆی ئەو زەرورەتەی کە رژیم بۆ دروست کردنی کەشی ترس پێویستیەتی، چەندەش قەیران دەوربەری داگرتبێ زیاتر و زیاتر روو دەکاتە ئیعدام، چەندەی ئەو بازنەیەی ناو ملی دەسەڵاتداران تەنگ تر ببێتەوە زیاتر حوکمی لەسێدارەدان بەرێوە دەچێ، چوونکە بە خەیاڵی دەسەڵات و بە رواڵەت ئیعدام خێراترین ئامرازی دەستی دەسەڵات بۆ دروست کردنی ترس و تۆقاندنە. بێگومان بارودۆخ و ئەو بازنە شوومە هەروەک چارەنووسی دیکتاتۆرەکانی مێژوو دەریخستووە سەرئەنجام لە شوێنێک دا دەشکێ و ئەو راستیە کاتێکە کە بتواندرێ‌ وەک ئیعدامی زیندانیانی سیاسی تێچووی ئیعدامی زیندانیانی ئاسایش بۆ دەسەلات بەرز بکرێتەوە و ئەو دەسەڵاتە هەست بکات کە ئیعدامەکان تێچووی زۆر گەورەی بۆ بەدی دێنێ‌ و لەوانەیە ببێتە هۆی تەقینەوەی کۆمەلایەتی.

 

 

 

 
 جمهوری اعدام
 
 
 اعدام در ایران سابقه‌‌‌ای به درازای تاریخ پیدایش حکومت آخوندی را دارد و همواره به عنوان مجازاتی مشروع، در تناسب با جرایمی عقیدتی سیاسی   اقتصادی موادمخدر تجاوز به عنف  قتل ...مØ·رح بوده است، ولی آنچه قابل چشمگیر است افزایش اجرای این نوع احکام در سالهای اخیراست.به گزارش عفو بین الملل در شش ماهه اخیر “از ۱ ژانویه تا ۱ ژوئیه” ۶۹۴ نفر در ایران اعدام شده‌‌‌اند، که یعنی هر روز به Ø·ور متوسØ· دست کم سه نفر اعدام شده‌‌‌اند.
به نقل از بی بی سی، این ۶۹۴ مورد در شش ماه تنها کمی کمتر از ·۴۳ نفر کل موارد اعدام ایران در سال گذشته میلادی بوده است، “۲۸۹ مورد در رسانه‌‌‌های رسمی اعلام‌شده و ۴µ۴ مورد مØ·ابق اخبار منابع معتبر دیگر.
 
 سعید بومدوحه، معاون امور خاورمیانه و شمال آفریقا در عفو بین‌الملل، گفته است: “اگر مقام‌های ایران به این روند وحشتناک اعدام‌ها ادامه دهند احتمالا تا آخر سال شاهد بیشتر از ۱۰۰۰ مورد کشته شدن شهروندان به دست حکومتشان خواهیم بود.
 به علت وجود سرکوب شدید مدنی، سانسور، نبود آزادی مØ·بوعات و فقدان شفافیت نظام قضایی ایران، عدم پوشش اخبار این زندانیان به هیچ وجه امکان ارائه آمار دقیق کلیه موارد مجازاتهای اعدام دربین ملت های غیر فارس در جغرافیای ایران وجود ندارد، و هزینه اعدام  در میان ملت های غیر فارس را پایین آورده و به ایران در اجرای این احکام جسارت بیشتری داده است. در این تفحص هدف و مبنای کار، نمایان کردن این واقعیت است که نشان دهیم ایران نه تنها بالاترین آمار اعدام در جهان را داراست بلکه این اعدام ها متوجه ملت های خاصی است که در جهت احقاق حقوق ملی و زبانی و هویتی خویش به مقابله با نظام ایستادند.
علیرغم بذل مساعی فراوان، آمار دقیقی از  اعدام ها در بین فعالان این ملت ها یافت نشد لیکن چنانچه قصد بر این باشد که یک تناسب آماری بین تعداد اعدام های جمهوری خلق چین با یکی از ملت های عرب یا بلوچ یا کورد در جغرافیای ایران را محاسبه کنیم مشخص خواهد شد که میزان اعدام ها در بین این ملت ها  با توجه به تناسب جمعیت آمار موجود نه تنها اعدام فعالان این ملت ها بیشتر است بلکه چندین ده برابر خواهد بود.
اعداد وارقام رسمی حکومت ومدافعان حقوق بشری اجرای حکم اعدام در ایران نشان می‌دهد که هر سال نسبت به سال پیش، به‌‌‌ویژه در دو سال گذشته، میزان مجازات اعدام افزایش یافته است، اما چرا؟ دلایل مختلفی برای توضیح این افزایش می‌توان بر شمرد. از دلایل سیاسی عقیدتی واقتصادی تا دلایل روان‌شناختی، از گسترش فقر و به تبع آن افزایش جرم و جنایت تا بحران افسردگی در نسل جوان و میل به خشونت ...
حکم اعدام به عنوان یک عمل و مجازات بی رحمانه، غیر اخلاقی و تحقیر آمیز تمرکز دارد. شرایØ· وحشتناک انتظار برای مرگ باعث تحمیل درد و رنج بسیار شدید روحی می شود و اجرای اعدام یک تجاوز روحی و جسمی می باشد.
صورة
نه تنها زندانیان در شرایØ· جسمانی بیرحمانه و غیر انسانی نگهداری می شوند، بلکه فکر و ذهن آنها نیز شدیدا تحت تاثیر شرایØ·شان قرار میگیرد، به Ø·وری که بسیاری از زندانیان در انتظار مرگ از بیماریهای روحی روانی و ناتواناییهای ذهنی که نتیجه صدور حکم اعدامشان می باشد رنج می برند.
    
تردیدی نیست که اگر رژیم دستش می‌رسید و شرایØ· بین‌المللی اجازه می‌داد، باز هم زندانیان سیاسی را در ملع عام اعدام می‌کرد، اما  اعدام زندانیان سیاسی  به‌‌‌لحاظ سیاسی و بین‌المللی برای رژیم هزینه زیادی در پی داشته وخواهد داشت. بنابراین در جهت ایجاد رعب و وحشت، زندانیان عادی را اعدام می‌کند و باز اگر افشاگری های اپوزیسیون نبود ، ترجیح می‌دادند که تمام این اعدامها را در ملأعام انجام بدهند که آثار ارعابی بیشتری داشته باشد.
همچنین، خیلی از کسانی را که رژیم در این موج اخیر اعدام کرده حتی در چارچوب قوانین خود رژیم بیگناه محسوب می‌شدند، یا جرمشان اعدام نبوده است. بر اساس معلومات، بعضی از کسانی که اعدام شدند، جرمشان فقØ· اعتراض علیه اعدام همبندانشان بوده است.
اما به‌‌‌دلیل همان لازمه که رژیم برای ایجاد ارعاب دارد، هر قدر بحرانهایی که احاØ·ه‌‌‌ش کرده‌‌‌اند بیشتر و شدیدتر می‌شود، هر قدر حلقه‌‌‌ یی که به گردن رژیم افتاده، تنگ تر می‌شود، بیشتر به اعدام رو می‌آورد، چون ظاهرا٠‹ اعدام، در دست‌ترین ابزار ارعاب برای رژیم است.
چنانکه وضعیت و این دایره شوم همان‌Ø·ور که تاریخ دیکتاتوریها نشان می‌دهد، بالاخره جایی شکسته می‌شود. و این وقتی است که مانند اعدام زندانیان سیاسی، هزینه اعدام زندانیان عادی را هم بتوانیم برای رژیم بالا ببریم، یعنی رژیم حس کند که اعدامها دارد به ضررش تمام می‌شود و ممکن است به انفجار اجتماعی راه ببرد.
 


 

 


9 ساڵ و 2 مانگ و 20 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کـــــــۆمــــاری ســێــدارە

کـــــــۆمــــاری ســێــدارە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران