چوارشه‌مه‌ 

17 رێبه‌ندان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رەسوڵ حەسەن زادە

رەسوڵ حەسەن زادە
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

خۆم بە پێی خۆم دەچمە سەر پێچاڵی مەرگم

بۆ گەلم قەیدی ناكا نەمێنم باوڵاتم سەركەوێ

كوری كورد، پێشمەرگەی كوردستان، پاسەوانی شەرەف وناموسی گەلە چەوساوەكەیەتی وهیچ كات لە گیانبازی و فیداكاری رانەوەستاوە و بەهەڵمەتی شێرانەی وەك كێو لە بەرانبەر هێزە داگیركەرەكاندا وەستاوە و بە دەنگی دلێری بانگی ئازادی و سەربەستی و سەربەرزی بەرز كردۆتەوە و بە گوێی هەموو گەلانی جیهانی گەیاندووە وبە خوێنی پاكی مێژووی گەلو حەقانییەتی شۆڕشەكەی مۆر كردووە. دوژمنانی گەلەكەی كە لە دوژمن تۆقێنی ئەو تۆقیون و لە فیداكاری ونەترسی ئەو زراویان چووە . هەمیشە داویان بۆ داناوە و هەوڵی فەوتاندنی بە كۆمەڵی گەلی کوردیان داوە وبە چاوێك سەیری بێ دیفاع وبە دیفاعیان كردووە. بە چاو خشاندنێك بە سەر مێژووی كاروانی شەهیدە نەمرەكانی گەلەكەماندا وێنەی ناوی هەزاران شەهیدمان وەبەر چاو دەكەوێت كە بۆ سەربەخۆیی و سەربەستی ونیشتمان پەروەری گیانی خۆیان فیداكردوەو خەباتی گەلی كوردیان بە قۆناغی ئێستا گەیاندوە. ئێمە لێرەدا بەو پەڕی ئیحترامەوە یادی گوڵاڵەی باغی خەباتی بێ وچانی ئەم قۆناغەی خەباتمان دەكەین. هەزاران سڵاو لە گیانی پیرۆزیان بێ...

شەهید رەسوڵ حەسەنزادە كوڕی برایم خەڵكی گوندی ماماڵ كورە كوردێكی هەژار، كە لە بنەماڵەیەكی نەداردا چاوی بەدنیای پڕ لە ئازار و ژان هەڵێنا وكەوتە ناو گێژاوی ژیانی نەداریی. شەهید رەسوڵ هەر لە سەرەتای ژیانیەوە هەستی بە زوڵم وسەرەڕۆیی زۆردارانی حاكم كردبوو و هەر بە هۆی ئەوەش لە ساڵی 1360دا بە شانازییەوە هاتە ناو ریزی پێشمەرگە كانی سازمانی خەباتەوە و چەكی تۆڵەی ئەستێنی پێشمەرگایەتی كردە شان. شەهید رەسوڵ لە زۆربەی شەرەكانی ناوچەی بانەدا ئازایانە بەشداری هەبوو, بەڵام بە داخێكی زۆر گرانەوە لە رۆژی 9/10/1362 لە شەڕێكی قارەمانانەدا دوای چەند ساعەت دوژمن سزادان، لەساعەتی 5ی دوانیوەڕۆدا لە گردەگوێل پشتی شیوەڵەیی ناوچەی بانە بە گوللەی دوژمنان پێكرا وەدڵی پڕ لە ئەوینداری بە گەلەكەی، لەكاركەوت و بۆ هەمیشە لە هاوسەنگەرەكانی ماڵئاوایی كرد هەزاران سڵاولە گیانی پاكی بێت

24 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان
شه‌هیدان
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
گۆشه‌ی شه‌هیدان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران