پێنچ شه‌مه‌ 

29 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شەهید محمد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە (  هێرش )

شەهید محمد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە (  هێرش )

یادی سەروەری گەل:  شەهید محمد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە (  هێرش )

 کێین ئەوانەی کە لە ڕێگەی نیشتمان و بۆ گەیشتن بە ئازادی گیانی خۆیان فیدا دەکەن؟ کێن ئەو مرۆڤانەی کە لە ڕێگای ئاسایشی خەڵکەکەیان و بۆ لەناوبردنی ستەم و زاڵمان، لە ماڵ و ژیان و هەموو ئاواتەکانیان چاوپۆشی دەکەن؟ بێگومان بۆشایی نێوان خەباتکاران و ئەوکەسانەی کە هەربیر لە خۆیان و ژیانی خۆیان دەکەنەوە، زۆرە. ئەوەش ژیانێک کە لە ژێردەسەڵاتی زوڵم و بوونی هەڕەشە و مەترسی لەسەر شەرەفی خۆیان و هاونیشتمانانیان هەیە. بێگومان ڕەوا نیە کەسانی خەباتکار و بەشدار، لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات، کە لە ڕێگای ئازادی نەتەوەو دیمۆکراسی و مافی ڕەوای خەڵک تێدەکۆشن ،لەگەڵ کەسانی بێ ئیرادە و ترسەنۆک بەراورد بکرێن. ئەوانەی وا هیوایان ئازادی و گەیشتن بەمافەکانیان و ئازادی نەتەوەیانە، لە کوێن و ئەوانەی وا بێ ئیرادە و بێ باوەڕن لە کوێن. سازمانی خەبات پێشەنگی بەشێکی خەڵکی کوردستانە، کە لە ماوەی ۳۹ساڵ خەباتی بێوچان و پڕ لە شانازی خۆی، دەیان دەستکەوتی بێ وێنەی لە خەبات لەگەڵ ڕژیمی ملهۆڕی ئاخوندی  بەدەست هێناوە و گیانی دەیان ڕۆڵەی فیداکار، خۆڕاگر و نیشتمان پەروەری پێشکەشی کورد و کوردستان و جوڵانەوەی ئازادیخوازی دژبە ڕژیمی سەرکوتگەری ئاخوندی پێشکەش کردوە. بەڵێ ڕێبوارانی ڕێگەی سەربەرزی و ئازادی لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات، وەکو کەسانی بلیمەت و کەسانێک کە بێجگە لە ئازادی و بەختەوەری خەڵک و ڕزگاری و خەبات دژی ڕژیمی سەرکوتگەر و ناڕەوای ئاخوندی، ئامانجێکی دیکەیان نیە.

 بەڕاستی ئەم کەسانە دەبێ وەکو گوڵی سەرسەبەد و جێگەی ئۆمیدو هیوای خەڵک چاولێ بکرێن. بۆ ناسینی کەسایەتی و ژیاننامەی، خەباتکاران و شۆڕشگێڕانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات نوسینێکی دورو درێژی  پێویستە، کە ئەو قارەمانانە بە گیان فیدایی، ڕاست و دروستی خەباتی مافخوازانەی گەلی کوردیان ئاشکرا کرد. شەهیدان، نەک هەرزۆریان ،تەنانەت بنەماڵەشیان، خاوەن بیرو هزری شۆڕشگێرانە بوون و لە کاتی شەهیدبوونی ڕۆڵەکانیان سەبوریان هەبوە و بە شەهیدبوونی ڕۆڵەکانیان شانازیان کردوە. ئەم شێوە بیرو بۆچونە مایەی دڵگەرمی و دڵخۆشی بوە و ڕێگەی ئەستەمی خەباتی بۆ هاوسەنگەرانی ئەم شەهیدانە، ئاسانتر و هێز و توانایان بۆ درێژەدان بە خەبات زۆرتر بوە. شەهید کاک محەممەد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە "هێرش"یەکێک لە شەهیدانی بلیمەت و سەربەرز، کە جارێکی دیکە بە خوێنی خۆی ڕەوا بوونی ڕێگەی پڕ لە شانازیمانی سەلماندوە. جارێکی دیکە سازمانی خەبات کە پێشەنگی خەباتی نەتەوەیی و خەڵکێکی پاک و بە دوور لە بیرو هزری نامۆیە، خوێنی یەکێک لە ڕۆڵە بەهێز و نەبەزەکانی پێشکەش بە خەباتی دژبە ڕژیمی ئاخوندی کرد.

شەهید محەممەد ڕەسول فروغی کوڕی ماموستا مەلا "ساڵحی فروغی "بەردەڕەشی" لە ساڵی ۱۳٥٥ کۆچی خۆری، لەبنەماڵیەکی نیشتمان پەروەر لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و قۆناغی دواتری لە شاری بانە تەواوکرد. شەهید هێرش پێش پەیوەست بوونی بەڕیزەکانی سازمانی خەبات، وەکو کەسێکی نیشتمان پەروەر لەگەڵ سازمانی خەبات هاوکاری دەکرد و لە هەر کات و شوێنێکدا کارو چالاکیەکانی سازمانی خەباتی ڕادەگەیاند. شەهید هێرش لە ماوەی پێشمەرگایەتی خۆی، وەکو پێشمەرگەیەکی وەفادار و دڵسۆز، ئەرک و چالاکیەکانی خۆی بەباشترین شێوە جێبەجێ دەکرد. کاک هێرش بە دوای کۆتایی هێنان بە دەورەی سیاسی و نیزامی خۆی، لە بەشی ڕادیۆ دەنگی خەباتی کوردستانی ئێران، کارو چالاکی دەکرد. ماوەیەک وەکو کادرێکی دڵسۆز چالاکی دەکرد. شەهید هێرش وەکو کەسایەتێکی، خۆش قسەو دڵسۆز لە لای هاوسەنگەرانی خۆی ئەزیزبوو، هەمووان ڕێزیان لێدەگرت. شەهید هێرش نمونەی کەسێکی شۆڕشگێڕ و پێشمەرگەێیکی چالاک بوو. بەڵام بەداخەوە سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۱٦ی پوشپەڕ هەتاوی، لە کاتی مەئموریەتی تەشکیلاتی لە ناوچەی سەرشیو"ی سەقز شەهید کرا. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە شەهید بوونی کاک هێرش فروغی یەکێک لە کادرە دڵسۆزەکانی و چالاکەکانی خۆی لەدەس دا. هەروەها بە شەهیدبوونی کاک هێرش ئەرکی هاوباوەڕان و هاوسەنگەرانی بۆ بەردەوامی ڕێگەی پیرۆز و خەباتی مافخوازانەی گەل، گرنگتر دەکات. هەزاران سڵاو بۆڕۆحی پاکی شەهید محەممەد ڕەسوڵ فروغی (هێرش)کادری نمونەو وەفاداری گەلی کوردستان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی پڕ لە شانازی.


4 ساڵ و 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان
شه‌هیدان
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران