سەروەری گەل : شەهید سەید عەبدوڵا ئارام
زیندەوارێک کەپێی دەڵێن ئادەمیزاد قازانج ویستە، عەداڵەتیشی دەوێ و قازانجیشی دەوێ، بەڵام هەردوکیانی بۆخۆی دەوێ نەک بۆ ئی دیکە. ئادەمیزاد عەداڵەتی بەقازانجی خۆی دەوێ و لەستەم لە خۆی بێزارە، هەروەها ستەمیشی بە قازانجی خۆی دەوێ و لەستەمگەری خۆی بێزار نیە. ئەگەر باوەڕ بە هاوبەشی ئینسانان لە ژیان داپتەونەبێ، ئەگەر دەروون بەهەست و پڕ شەرم نەبێ، ئەگەر ئنساف وحەق ویستی نەبێ، ئەگەر بەزەیی و دڵسۆزی نەبێ، ئادەمیزاد هەر لەسەر خۆی هەڵدەقڕێ و هەر بۆ خۆی هاواردەکاو هەر بۆخۆی هەوڵ ئەدا ئەم و ئەو ئاویان لە لالێغاوەی بێ چاوی فرمێسکی تێ ناگەڕێ و ئەگەر سەریان ژێر لەشیان کەوێ داناێتەوە تلیان پێ بداو وەریان گێڕێ، خــــۆی چۆنی لوا بۆی ئەوە خووی سروشتی ئادەمیزادە، بەپێی زیندەواریەک کە هەیەتی بەڵام زیندەواری شتێکەو ئینسانیەت و ئادەمەتی شتێکە. ئادەمیەتی بەڕاستی هەموو ئادەمیان بە چاوێک تەماشا دەکاو پێوەندی نێوان ئادەمیان بە تەنیا ڕەنگ و شێوە نابینێ و ئادەمیەتی لە وێنەو لەشوو دیمەندا کورت ناکاتەوە، بەڵکو ئادەمیزاد بە بوونەوەرێکی بەرزتر لە بوونەوەرانی زیندوو وبێ گیان دەزانێ. بوونەوەرێک دەبینێ کە بەدیمەن زیندەوارە، بەڵام پڕ لە هەست هۆشیاری، پڕە لە لێهاتوویی سەر دەرچوویی. ژیانی زیندەوارانە بەشیاوی پلەی بەرزی ئەوان نابینێ، بەڵکوو ژیانی کۆمەلایەتی و هاوبەشیوو هاوکاری و یارمەتی بە شیاوی پایەی بەرزی ئەوان دەزانێ و دەبینێ، ئەو ئادەمیزادانە لە ژیانی (من من وتۆ تۆیی وهەرکەس هەولی خۆی بێ) داخ دارن و لاڕێ لە ڕێ ڕاست دەبن، جا ئادەمیەتی بەڕاستی دڵسوزی کۆمەڵی ئادەمەو هەوڵ ئەدا ژیانی ئادەمیزادان ئادەمیانە بڕواتە پێشەوە دەزەنێ تا ماف دا بەش نەبێ بە سەر هەموان دا و ڕێگە نەدرێ بە هەموو کەس لە چارەسەری گیرو گرفتی ژیاندا بە پێی تواناوە ستەمگەری و ناڕەوا نەپێچرێتەوە لە جیهاندا، ژیانی ئادەمیزاد نابێتە ژیانی ئادەمیزادانە و هەر وەک جەنگەڵ و نزارو بێشەلانی وەحشیانی لێ بە سەر دێ. لە هەموو ڕۆژگارو چەرخاندا هێندێ ئادەمیزاد هەبوون کە نرخی ئینسانیان بە باشی زانیوە و ڕێبازی ئینسانیەتیان ناسیوە. زانیویانە کە بەرگرتن لە ستەم و ستەمگەران پارێزەری مافی ئینسانانەو حەیوان سفەت و خۆ پەرەستان هۆی شێوانی ژیانی ئادەمیزادانن و هەوڵیان داوە کە بە بارهێنان و تێ گەیاندن، نالەبارو تێ نەگەیشتوان بهێنێتە سەر ڕێگەی ئینسانیەت و حەوانەوە و بێ ئازاری، کە پێغەمبەرانی خودا دروودی خوایان لێ بێ سەرۆکی ڕابەرو ڕێنوێنیان بوون، هەتا کرابێ بە تێ گەیاندن و ڕێنوێنی چارەسەری ناتەواوی کۆمەڵیان کردوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەستەیێک لە ئادەمیزادان بوون کە پێشیان ناخۆش و باوەڕیان بە ئینسانیەت لاواز بوە کە بە ئامۆژگاری نەهاتونە سەر ڕێ. پێویستی کردوە بە هێزی دەسەڵاتبەر لە زیان کاریان بگیرێ و کۆمەڵێ ئینسان لە دەست ئەوان بپارێزی، واش ڕێ کەوتوە بەوە نەتەکیونەوە و بەربەرەکانی دڵسۆزەکانیان کردوە سەری کێشاوەتە جەنگ و تێک هەڵچوون و پێک داهاتن. کێ حەقە و کێ لە ڕێ ڕەوادا دەکوژری و ژین و مردنی بەرزەو بەنرخە، کە لە لاساری و لە باری داو لە دەستدرێژی دا دەکوژرێ، نە ژیانی نرخی هەیە و نەمردنی لاساری و لاڕێی لاسار و لاڕیان دەردی ناو کۆمەڵی ئادەمیزادە و بەربەرەکانی و خەباتیش دەرمانی بەرگری ئەو دەردە ژیان شێوێنەیە، خۆیان دەبینن کە ئێمە گەلی کورد بیست و چەند ملیۆنی چەن چەرخە کە چارەنوس و خاک و ئاو بونەوەرمان لە دەست چەوسێنەرە و داگیرکەراندایە و کەرامەت و ئیحترامی ئینسانیان وەک میلەتێک کە سەرکردە زەوی پێشێلکراوە و ستەمگەران بە خوی دڕەندەیی لەگەڵ ئێمە دەبزوونەوە، نە بە خوی و ئینسانی. ئەوەکێبێ بە داوی ئێمه بگاو دەرمانی ئەو دەردە درێژخایەن و ئەو نەخۆشیە کە وەک ڕەگێ گوڵی وایە بگا؟ تەنیا گەلی کورد بۆ خۆیەتی کە دەبێ لەسەر خۆی هەڵداتێ و بەر لە ناڕەوای ئەموو ئەو بگرێ مافی خۆی بە دەست بێنێ و نەهێڵی دەرندە خووان لەوە زیاتر بیخۆن و ئێسکی بکرۆژن. دەنا بە داخەوە ئادەم خووانێکی یەک گرتووی بە دەسەڵات نین کە لە سەر حەق فەوتاوان هەڵقڕێن، دەستی زۆرداران کورت کەنەوە. هەموو دەسەڵات داران لە کڕین و فرۆشی گەلان و ساتوو سەودا لە سەر قازانجی ئەم و ئەودان. ئەوی هەیە و نیە، ڕاپەڕینی گەلی ستەم لێ کراوی کوردە کە ڕاپەڕن و دەستی زۆر دارن کورت کەنەوە و بژین لە خەباتدا و بمێنن لە ڕێ خەباتدا، ژیانی بە شانازی و مەرگی پڕ لە شانازی بۆ خۆیان بەرن، جا لە سەر ئەو بنەڕەتە بێ درزو کەلەبەرەیەو لە سەر ئەو بیره ڕاستەو لەسەر ئەو باوەڕە بنەڕەتدارە کە لە دوخ ڕاستترەو دەدرەوشێتەوە، وەک ڕۆژێ ڕۆناک و پەڵە هەوری دوودڵی تێدانیە گەلی کوردی ستەم لێکراوی بەشخوراو، ماوەی چەند ساڵە خەبات دەکا خۆینی بە دەستی بێگانە چاو جنۆکەکان دەڕژێ و مێشکی عەداڵەت خوازی بە گولەی ستەمکاران دەپژێ. هیچ پەشیمان نیە لەو ڕێگە گرتویەتە بەری لەو خەبات و خۆ بەخت کردنە کە چۆتە سەری ئای چەند خۆشە مەرگی لەڕێی خەبات و موبارزەدا، چەند تاڵ و ناخۆشە ژیانی بە ژێردەستی و چاولەبەری، چەندە بەرزن ئەوانەی کە سەری خۆیان گورزی کوێری لە مەیدانی خەبات دا، چەند خۆشە ناڕەتەی شێرانەی شێرە کوڕانی ڕاپەڕێوی کوردواری کە دڵی دژمنانی چاو چنۆکیان لەبەر دەلەرزێ، جا چەندە خۆشە گیاندانی پێشمەرگە قارمانەکانی کوردستان لەو کاتەدا کە دەبینن زەربەتی گەورەیان لە دوژمن داوە ئەم گیان دەدا و هەڤاڵانیشی گیان لە دوزمنان دەستێنن، جا چەندە خۆشە پێشمەرگە لە گیان گەیشتنا لە بیری شانازیەکەی خۆیەتی و بە خوێنی گەشی گەرم و گوڕی دروشمی پڕ لە شانازی خۆی لە شاخ و داخەکانی کوردستان بنوسێ. بەڵێ پاڵەوانی ئەمڕۆمان لە یادی سەروەران دا کاک سەید عەبدوڵا ئارامە کە ناوی سازمانی ماموستا وریایە، بەڕاستی ڕەنگە لە هیچ ڕیزێکی شۆڕشی کوردستان دا هەڵ کەوتویێکی وا نەبوبێ کە بەو شێوە ژیانی شۆڕشی بردبێتە سەرو بەو شێوە سەرەنج ڕاکێشە شەهید بوبێ. ماموستا شەهید ئارام ڕۆژی ئاسمانی خەباتی خوێناویە. ئیمان تەواو و خوا پەرەست و دادخواو ئەمین بە ئیمان سەبرو ڕۆڵەی نەبەزیوو. کاک ئارام کە ساڵی دووی دانشگا بوو زۆر جار هەناسەی هەڵ دەکێشا کە ئاخ کورد سەردەکەوت و دەچومە دانشگا دەم خۆێند. بەڵێ ماموستا ئارام بەو عیشقەوە کە بە خۆێندن و زانیاری بووی و بێ ئەوەی پێش دەرکەوتنی پێوەندی بە سازمانی خەبات و شۆڕشەوە لێ دەرکەوتبێ لەتاو دەردی گەلە خۆشەویستەکەی هاتە ڕێزی شۆڕشەوە لە پێناوی سەرکەوتنی شۆڕش دا لە تێگەیاندنی خەڵک و عامڵاندنی پێشمەرگە و هەر ئەرکێک کە دەخوا سەرشانی ئەو پەڕێ لێبوردن و دڵسوزیەوە ڕەنجی دەکێشا. ماموستا وریا سەید عەبوڵا ئارام کوڕی حاجی مەلا سەید حوسێن لە سیدەکانی بوغدەداغی لە ساڵی ۱۳۲۳ لە دێ باغچەی ناوچەی بۆکان لە دایک بوە، دایکی زوو بارگەی بۆلای خودا پێچاوە. لە ژێر سێبەری بە بەزەیی باوکیدا گەوره بوەو لە ناو فەقێیان خوێند و عیلەمە دینیەکانی تەواو کرد پاشان لەو لاوە دیپلۆمی وەرگرت و جوە دانشگاو لە ورمێ کە لەهێرشی ناڕەوای ڕژیمی خومەینی بۆ سەر کوردستان دەست پێ کرا ناڕەزایی لە ڕژیم لە دڵی گەمەی کرد بە جۆرێک کە دڵی هەڵی نەدەکرد نەیێتە ناو ڕیزی شۆڕشەوە تا لە پاییزی ۱۹ دا هاتە ناو ڕیزەوە دەستی کرد بە موبارزە شان بە شانی برا پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لەبەر لێهاتوویی دوایی ساڵو نێوێک بوو بە ئەندامی ناوەندی سازمانی خەبات و بەبەر پرسی کاری تەشکیلاتی ناوچەی بۆکانی پێ سپێردراوە بەوپەڕی دڵگەرمی و باوەڕە وا خەریکی پەرەپێدانی باوەڕی شۆڕش بوو لەیەکێک لە گەڕانە سیاسیەکانی ناوچەدا لە دێهاتی پشت ناڵەشکێنەی بۆکان ڕۆژی ۱٦ خاکەلێوەی ۱۳٦۱ لە نزیک دێی یەکشەوە کەوتنە گەمارۆی هێزیکی زۆری دوژمن کە تانک و هەلی کۆپتر پیشتیوانیان لێ دەکردن دوای شەڕێکی قارمانانە کاک وریا خۆی و ٦ کەس لە هەڤاڵانی شەهید کران. کاک وریا یەکەم گولە لە ئەستوی درا بوو لە کاتێکدا کە خەریک بوو بە خوێنی خۆی لە بەردێکی دەنوسی وریا بۆ کوردستان نەگەیی بنوسێ، خۆێ فیدا کرد، گیانی فڕی بۆ کۆڕی شەهیدان و ماوەی نوسراوەکەی هەڵ گرت بۆ بەهەشتی شەهیدان.
هەزار درود لە گیانی پڕ لە شانازیان
سەرکەوتو بێ خەباتی گەلی کورد
مردن بۆ داگیر کەران و خۆ فرۆشان.