شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شەهید عومه‌ر عه‌بدولی

شەهید عومه‌ر عه‌بدولی
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

یادی سەروەری گەل: شەهید عومەر عەبدولی
بابە شێخ حوسێنی


منداڵانی چاوگەش، خۆشەویستی دایک و بابن و بە هەزار دەردو ماندوو بوون گەورە دەکرێن و زۆری دەوێ‌ و پێ‌ دەچێ‌ تا لە خەم دەڕەخسێن و دەکەونە سەر ڕێڕەوی ژیان، ئەوان ڕوناکی ماڵ و کۆڕی خانەوادەن و جێگەی هومێدی کەس و کارن و داهاتووی پڕشنگدارن.
منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان لەبەر هەلومەرجی زاڵ بە سەر کوردستانداو بە هۆی غەدرو زوڵمی ستەمگەران و داگیرکەرانی نیشتمان، بە داخەوە بێبەش بوون لە ژیانی ئاسایی، ئەو ژیانەی کە منداڵانی گەلانی ئازاد هەیانەو تیایدا گەشە دەکەن و پەروەردە دەبن. بەڵێ‌ منداڵانی کورد یان لە ئاوارەیی و دەربەدەری و جەنگ و ئاڵۆزترین و حەستەمترین ژیاندان، یان ئەگەر لەسەر ماڵ و حاڵی باوانیانن، بەو حاڵەش ئاسودەیی و ژیانی سروشتیان لێ‌ حەرامە و هەر وەک گەورەکان و بە تێکڕا تەواوی پێکهاتەی نەتەوەی کورد کەوتونە بەر زوڵم و چەوسانەوە. بە داخەوە مندڵان گەلێک زیاتر تامی تاڵی ستەم دەچێژن و ناڕەواییان بەرانبەر دەکرێ‌. بە تایبەت ئەو منداڵ و لاوانەی گوندەکانی نیشتمانی ڕەنگین دەیان جار ژیانی سەختتر و پڕ لە کەندوکۆسپتریان تاقی کردۆتەوە، نە توانیویانە وەک پێویست درێژە بە خوێندن بدەن، نە ژیانێکی ئاسودەیان هەبوە. هەر لە سەرەتای ژیانەوە کەوتونە بەرتەنگوچەڵەمەو ئازاری هەمە چەشنەو کاری قورس و تاقەت پڕوکێن.
ناوچەی ڕەبەت لە کوردستانی ئازیزمان مەڵبەندی دیارو بەرچاوی کوردایەتی و ئازادیخوازی، مەکۆی قارەمانانی گەل و شەهیدانی لە خوێندا شەڵاڵی ڕێگەی کوردایەتی و مافخوازی و ئەو پێشمەرگە نەبەزو کەم وێنەو چاونەترسانەی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی بەشخوراوی کوردە، کە هەر کامیان لە تۆمارکردنی داستانی دەگمەن و سەروەری و نەبەزی پێشمەرگانە دەوریان گێڕاوە.
لە یادو و بیرەوەری ئەمجارەدا یادی قارەمانی گەل شەهید عومەر عەبدولی کوڕی مام ئەحمەد دەکەینەوە، شەهید عومەر لە ساڵی ۱۳۴· کۆچی خۆری لە گوندی شەمۆڵە لە ناوچەی ڕەبەت لە خانەوادەیەکی هەژار، چاوی بە دونیا هەڵێنا. زۆربەی ژیانی کاک عومەر لە دەربەدەری و ئاوارەییدا بوو، چونکە مام ئەحمەدی باوکی لە خەبات لە بەرانبەر ڕژیمی شاهەنشاهی و ڕوبەروبوونەوە لە بەرانبەر بەکرێگیراوانی ئەو ڕژیمە چالاک بوو. شەهید عومەر ماوەیەک وەک لایەنگرو ئەندامی سازمان لە ناوچەی ڕانیەو قەلادزێ‌ چالاکی دەکرد و لە ساڵی ۱۳۶۶ کۆچی خۆری هاتە ڕیزەکانی سازمانی خەبات. لاوێکی لەسەرخۆ و بێ‌ دەنگ و خاوەن ئەخلاق و بە ڕەوشت بوو. بە باشی ئەرکی پێشمەرگایەتی و سازمانی بەجێ‌ دەهێنا. ئارامی و بێ‌ دەنگیەکەی ببوە هۆی ئەوە لە لای هەڤاڵانی پێشمەرگە خۆشەویست بێ‌. شەهید عومەر پێشمەرگەیەکی ئازاو چاونەترس بوو لە جەنگی کەم وێنەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات لە µی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۶· کۆچی خۆری لە بەرزاییەکانی نێوان گوندی سەدبار، سیوچ، نجنێ‌ی سەروو و گەورکی مەهاباد کە هەرلە بەرەبەیانەوە پێشمەرگەکانی سازمان کەوتبوونە ئابڵوقەی هێزی زۆرو بۆری دوژمن و جەنگ تا تاریکی شەو درێژەی کێشا، بەڵام لەو جەنگە کەم وێنەدا زیاتر لە ۱۰۰ کەس لە هێزەبەکرێگیراوەکانی ڕژیم بە سزا گەیندران و کوژران، بەڵام بە داخەوە شەهید عومەر کەوتە بەر گوللـەی چەکی دوژمن و شەهید بوو. هەر لەو ڕوبەڕوبوونە قارەمانەتیە کەم وێنەدا، بە داخەوە ۳ کەسی دیکە لە پێشمەرگەی قارەمان، شەهیدان، فەرماندەو کادری لێهاتوو، شەهید حوسەین کەریمی و شەهیدی قارەمان محەممەد هەنداوەیی و شەهید ناسر نانەوا شەهید بوون و گیانیان فیدای ئازادی گەل و ڕزگاری کوردستان و خەباتی ڕەوا لە بەرانبەر ڕژیمی ملهوڕی ویلایەتی فەقیهدا کرد. 
یادی شەهیدی قارەمان شەهید عومەر عەبدولی و شەهیدانی گەلی کورد و ڕێبازی سازمانی خەبات لە ناوچەی ڕەبەت، شەهید محەممەد هەنداوەیی، شەهید عەبدوڵا نستانی، شەهید سەید تاهیر ماوەڵۆیی، شەهید سەید تەها ماوەڵۆیی و شەهید قادر نستانی و دەیان شەهیدی سەربەرزی دیکە شادبێ‌ و جیگەیان بەهەشتی بەرین بێ‌.


10 ساڵ و 16 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان
شه‌هیدان
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران