که تۆ مردی گه‌لت ژیا، به‌رزی وه‌کو دوند و چیا
شابازی لوتکه‌ی وره‌بووی، له دڵتا بوون خۆزگه‌و بریا
بۆیه مردی گه‌لت بژی، ڕێبازت هۆی بیر‌و مژی
به‌ڕاست هه‌رتۆ مانات زانی، چۆن بژی شه‌رته نه‌وه‌ک چه‌نده بژی
یادی سەروەری گەل شه هید خەلیل محەممەدی ناسراو بە( خەلیل خۆشکەلام).
سه‌ره‌تایی وه‌رزی زستانه، سه‌رما و سۆڵه‌و سه‌خڵه‌ت و سه‌هۆڵبه‌ندان سه‌رتاپا چایاو دوند و کوێستانه‌کانی داپۆشیوه. پێشمه‌رگه وه‌ک پێشه‌نگ و پارێزگاری له گه‌ل و نیشتمان، سه‌رما ناناسێ و وه‌ک هه‌وری سوری ئێواران له داوێنی چیاوه ئاواده‌بێ و له‌گه‌ڵ زوخم و ته‌ژی به‌یانیان له ناو گوند و باژێڕان سه‌ر ده‌ردێنن و ده‌بنه هه‌وێنی خۆشه‌ویستی و ڕزگاری بۆ گه‌ل و نیشتمان. پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات، وه‌ک هه‌میشه بۆ وه‌ده‌رنان و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داگیرکه‌ران ده‌ستیان له‌سه‌ر په‌لاپیتکه‌ی تفه‌نگیان بوو. سه‌ره‌نجام له پشتی کیوه‌رۆی ناوچه‌ی بانه، له ١٤ی بە فرانباری ١٣٦٣ئه‌م پۆله پێشمه‌رگه ده‌که‌ونه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له‌گه‌ڵ به‌کرێگیراوانی ڕێژیم و له‌داستانێکی قاره‌مانانه‌دا سه‌رجه‌می ئه‌و هێزه داگیرکه‌رو خۆفرۆشه به‌سزای خیانه‌ت ده‌گه‌یەنن. بێگومان هه‌موو شانازی و سه‌رکه‌وتنێک به‌ره‌و لوتکه‌ی ئازادی قوربانی ده‌وێ و بۆ ئه‌مه‌ش پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه‌یه که گیان و مه‌رگی خۆی پێشمه‌رگی گه‌له‌که‌ی ده‌کا و ئاماده‌یه به‌سه‌ربه‌رزی و شانازیه‌وه گیانی بۆ گه‌ل و خاکه‌که‌ی پێشکه‌ش کات. له‌و داستانەدا دوو ڕۆڵه‌ی ئازا‌و قاره‌مانی گه‌له‌که‌مان شه‌هید خه‌لیل محمدی ناسراو به ( خەلیل خۆشکەلام) و شه‌هید تاهیر غه‌رقی ناسراو به (تاهیر ساوانی) بە گوللەی دوژمنانی کوردستان پێکران وشەهید بوون وگیانی پاکیان بەرەو بەهەشتی بەرین باڵی گرت. یادی ئەوو دوو شەهیدە قارەمانە بۆ هەمیشە لە ناودڵماندا دەمێنێ.
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین.
بۆ گۆڕینی بارودۆخی ژیانی سەخت وپڕ چەرمەسەری زەحمەتکێشانی کوردستان، بۆ نەهێشتنی زولم و ستەم لە سەرشانی هەژارەکانی نیشتمان، بۆگۆڕینی ئاسەواری چەوسانەوەی گەلێک لە گەلێک وچینێک لە چینێک خەباتێکی سەخت ودرێژماوە پێویستە کە خاوەنی بیر‌و باوەری رەسەن وپێشکەوتوانە بێ ولەهەستی پاکی نەتەوایەتی جەماوەر هەڵ قوڵابێ. ڕێکخراوێک بۆ پێشرەوی پێویستە کە خاوەنی قەوارەیەکی ڕێک وپێک ورێبازێکی رەسەن وئامانجێکی بەرزو پیرۆز بێ. خەباتێک پێویستە پیاوانی به باوەر ئاڵای بخەنە سەر شان وهەموو دەسەڵاتێکی دەست کرد وپڕتاوانی مرۆڤ بەسەر مرۆڤدا رەد بکەنەوەو پاڵ پێوەنێن وە بەندەکانی دیلی وژێر چەپۆکەیی بشکێنن ورزگاری تەواوی مرۆڤ لە دەست هەموو زۆردارانی سەرزەوی بە دیاری بێنن. لەو مەیدانەدا ڕۆڵەکانی کوردستان ئەوانەی تامی تاڵی دەسەڵاتی تاوانباری داگیرکەریان چێشتووە ،بۆ سڕینەوەی شوێنەواری ستەم دەوری شۆڕشگێری خۆیان بینیوەو لە ڕێکخراوی پێشرەوی خۆیاندا هاوفکری وهاوکاریان کردووەو زۆر ڕۆڵە فیداکاریان کردووەته قوربانی.ڕۆڵەی شۆڕشگێری وەک شەهید خەلیل محەممەدی ناسراوبە(خەلیل خۆشکەلام) پێشمەرگەیەکی بە باوەر لە سەرەخۆ و هێمن وبەسەبروخۆڕاگر,پێشمەرگەیەک کە بە گژدا چوونەوەی دوژمنانی نەتەوە ونیشتمانەکەی بە واجبێکی نه ته وه یی و ئایینی و ئینسانی خوی دەزانی. پێشمەرگەیەک کە خومەینی ودارودەستە خوێن ڕێژو چەپەڵەکه ی به دوژمنی سەرەکی کومه لی مرووایه تی دەزانی. شەهیدخەلیل پێی وابوو کورد دەبێ بۆ چارەسەرکردنی ناتەواوییەکانی ژیانی کوردەواری هه ول و تەقەلا بکا، چونکه هەر ئامانجێک کە ئینسان بیهەوێ وەدەستی دەکەوێ و وەدەست دێ. لە هەمان کاتیش‌دا فیداکاری لە پێناو ئاواتدا بە سەرکەوتنی گەورە دەزانی . شەهید خەلیل پێی وابوو دەبێ گیانی له پێناو کورد وکوردستاندا لە دەست بدا. خوێنی بڕژێ وهەموو تاڵی وسوێری رێگای سەخت ودژواری شۆڕش بچێژێ . هه ر بویه لە ساڵی (1358)دا کە کوردستانی دابەش کراو دیسان کەوتە بەر پەلاماری توندی هێزەکانی رژێمی ئاخوندی وخەڵکی کوردستان بو بە نیشانەی تیری بە کرێگیراوەکانی خومەینی، شەهید خەلیل چەکی پارێزگاری لەگەل ونیشتمانی کردە شان وبە گژداگیرکەراندا چوەوە . ژیرانە بیری دەکردەوە وئازایانە هەڵمەتی دەبرد . هەر چەند شەهید خەلیل لاوێکی نەخوێندوار بوو بەڵام مانەوەی لە سەنگەری خەباتدا وبوونی لە گەل پێشمەرگەی خەبات هانی دا کە لە بیری خوێندن دابێ . هەر لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا دەستی کرد بە فێربوون تا توانی بخوێنێتەوە وبنووسێ. شەهید خەلیل پاش 5ساڵ پێشمەرگایەتی وقەبوڵی رەنج ودەردی دەربەدەری لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە ڕۆژی 14 بە فرانباری(1363) لە پشتی کیوەروی ناوچەی بانە لەگەڵ برای هاوسەنگەرو ڕۆڵەیەکی دیکەی ساوان کاک تاهیر ساوانی بە گوللەی دوژمنانی کوردستان پێکران وشەهید بوون وگیانی پاکیان بەرەو بەهەشتی بەرین باڵی گرت وئەرکی خەبات وتێکۆشانیان بۆ هاوبیروباوەرەکانیان بەجێ هێشت . لەو ڕۆژەدا بوو کە تەمەنی 28ساڵەیی کاک خەلیل کۆتایی پێهات وچوارکۆرپەی ساوای کە بریتی بوون لە 2کوڕ و 2کچ بۆ کوردستان وبۆ گەل بە یادگار بەجێ هێشت .
یادی شه هید خه لیل خوشکه لام و تیکرای شه هیدانی سازمانی خه بات و شه هیدانی ریگه ی رزگاری کورد و کوردستان به رز و به ریز بیت