سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو
ساڵی 1345 لە گوندی ئاختەتەری ناوچەی بۆکان لە دایک بووە بنەماڵەی کوردی کورد پەروەری شەهید عوسمان لە ژیانی نەدارانە و کوردانەدا بۆ بێشکەی عاملاندن و زانکۆیی بارهێنانی شەهید عوسمان و دەرسی خۆڕاگری لە بەرانبەر هەر کۆسپێک دا فێر کرد. شەهید عوسمان هێشتا لاوێکی کەم تەمەن بوو دەیویست بتوانێ باشتر هۆی بنەڕەتی کەماسیەکانی کۆمەڵگەکەی بناسێ و بزانێ چین و چۆن لەناو دەچن. بە داخەوە شەهید عوسمان نەیتوانی بە شێوەی پێویست لە خوێندن ومەکتەب چێژ وەرگرێ و گەشە بکات. بەڵام هەر بە تاسەی زانستەوە بوو.. لە ساڵی 1359 دا ڕیزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات وەک ڕیزێکی پاک و پڕ لە فیداکاری بۆ بەربەرەکانی داگیرکەرانی کوردستان هەڵبژارد و چەکی شەرەفی کردە شان. ئەوجا زانی ئەوەیە خەبات دژی ملهۆر و داگیرکەر و چەوسێنەر. شەهید عوسمان خەباتی خۆش دەویست، وای خۆشدەویست کە ئامادە بوو بۆ پاراستنی بوون و مافی سازمانەکەی بەگژ هەر چەشنە بەرچاو تەنگێک دا بچێتەوە. دەمەتەقەی شەهید عوسمان وحەسەن بازوکا، دوای مەرگی پڕ لە شانازی ئەو دوو شەهیدە سەرەڕای هەموو فیداکارییەک ئەو مەبەستە باشتر دەسەلمێنێ و لە سەر دڵان دەچەسپێ، شەهید عوسمان قوتابیەکی مامۆستا وریا بوو، لە سەفەری شانازی خولقێنی یەک شەوەدا لێی جیا بوونەوە و لەگەڵی ڕۆیی بەرەو مەنزڵی دوایی و لە ڕۆژی 16ی خاکەلێوەی 61 ی کۆچی خۆری دا لە دوای شەڕێکی سەخت و خوێناوی لەگەڵ دوژمنانی لە مێژینەی کورد دا شەهید بوو. چرایەکی دیکەش شەبەقی خستە ڕێگای دوورودرێژی خەبات و خەباتگێران.