تێکۆشانی بێ وچانی خەڵکی بەشخوراوی کوردستان بە درێژایی مێژوو نەپساوەتەوە و لە قۆناغە جۆراو جۆرەکانی خەباتدا بە شێوەی جیا جیا بە گژ زاڵمترین و بە دەسەڵاتترین ڕژێمی دژی گەل و دژی ئینسانیدا چووە، وە هیچ هێزێک نەیتوانیوە لەو ڕێگا پیرۆزەدا بی گەڕێنێتەوە. بە خەبات و تێکۆشان ڕۆڵە بە شەرەفەکانی گەلی کورد، پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان لەو ماوەدا توانیویانە هەموو پیلان و دەست درێژییەکانی ڕژێمی بە ناو ئیسلامی پوچەڵ بکەنەوە و لە بەرانبەر ئاگری بێ ئامانی تۆپ و خۆمپارە و بۆمب دا، شێرانە ڕاوەستاون و لە شەرەف و گیان و ناموس و ماڵی گەلەکەیان پاسەوانیان کردووە. ئەو ئاگرە بێ ئامانەی کە دوژمنانی ئێمە لە کوردستان هەڵیان گیرساندووە بە هۆی گیانبازی قارەمانانەی پێشمەرگە کورد پەروەرەکانی کوردستان لە گیانی خۆیان بەر بۆتەوە و تا ئێستا هەزاران هەزاریان لە ناوی دا بۆتە خۆڵەمێش وە هەتا هێرش و تەجاوەز زۆرتر بێ ڕق و تووڕەیی کۆمەڵانی زۆر لێکراوی کوردستان زیاتر دەبێ و ڕۆڵە دلێرەکانی کورد باشتر و زۆرتر لە دەوری خەبات کۆ دەبنەوە.
لەم ڕێگەیەدا گەلەکەمان ئامادە بووە و ئامادەیە باشترین و دڵسۆزترین ڕۆڵەی خۆی فیدا بکاو بیاننێرێتە ناو کۆڕی سەروەرە نەمرەکانەوە.
ئەو سەروەرانەی کە نامرن و هەمیشە زیندوون. یادی ئەمجارەمان یادی سەروەرێکی تر کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لە شەڕی پادگانی بانەو گەمارۆدانی لەلایەن قارەمانەکانی کوردستانەوە لە 6ی بانەمەڕی 1359دا بە دەستی دوژمنان شەهید بوو، ئەویش شەهید عەبدولکەریمی ب٠Šگزاد٠Šە.
ئەو ڕۆڵە تێکۆشەرە لە ساڵی 1340 دا لە بنەماڵەیەکی دەست کورت و هەژار لە شارە خنجیلانەکەی شاری بانە چاوی بە ژین پشکووت. دەست تەنگی و کوێرەوەری باوکی، هەر لە منداڵییەوە ئەرکی خستە سەر شانی کەریم، ئەویش دەبێ شەریکی ئەو ژیانە تاڵە بێ، بە هۆی ئەوەوە کە دوا بەرەی ماڵەوە بوو، زۆریان خۆشدەویست. لە تەمەنی 7 ساڵیدا خستیانە بەر خوێندن. کاک کەریم لە منداڵانی گەڕەک دا گەلێک وریا و خۆشەویست بوو. هاوڕێکانی کە زۆرجار تەنگ و چەڵەمەیان بۆ پێش دەهات شەهید کەریم بەو پەڕی دڵسۆزی و موحیببەتەوە بۆی چارەسەر دەکردن. ئەم لاوە شۆڕشگێڕە هەر لە منداڵییەوە هەستی بە زوڵم و زۆری ڕژێمی شایەتی کرد بوو، بە هەموو جۆرێک بەرانبەر بەو نیزامە ئیعترازی دەکرد، بۆ وێنە لە ساڵی 1351دا لە کاتێک دا کەپۆلیسی شا دەیویست براکانی ببەن بۆ زیندان لەگەڵ پۆلیسەکان بەرەنگار بۆوە و زۆریان لێدا.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئۆقرەکەی و بە فیداکاریەکانی بێت