سه‌روه‌ری گه‌ل شەهید (محەممه‌دی ئیبراهیمی) ناسراو به حه‌مه هه‌نداویی
له‌ناو کوردستانی ئێمه دا ئه‌وه‌ی باوه و کوڕانی کورده‌واری پێی ده‌زانن شۆڕش و خەباتە، چونکه سته‌م باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ر وەڵاته‌که‌ماندا کێشاوه و که‌سی لێ بێبه‌ش نیه. ئه‌و سته‌مه‌ی که پێی ده‌ڵێن سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، واتە سته‌می نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، له گه‌لی کوردی وڵات داگیرکراوی مافی پێشێلکراو. خه‌بات ته‌نیا ده‌ورێکه که ڕوناکی بدا به وڵاتی ئێمه له شه‌وه زه‌نگی سته‌مدا ئه‌رکی خه‌بات ئه‌رکی موقه‌ده‌س و پیرۆزه که هه‌رکه‌س شان ژێر ئه‌و ئه‌رکه بدا شیاوی ڕێزه و به جێه شانازی بکا به‌و ڕێگە ڕاسته پر له شانازیه که گرتویەته به‌ر. خه‌بات و موباره‌زه بریتیه له به‌رگە گرتن له به‌رانبه‌ر دوژمنی داگیرکه‌ردا و ڕاوه‌ستان له‌ڕیزی دژایه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانێدا ،که ئه‌وه‌ش پێویستی به چه‌ند کاری جۆراو جۆر هه‌یه، که حه‌سته‌متر و پڕ شانازیتر له هه‌موان کاری نیزامیه‌که‌یه‌تی، چونکه ئه‌و کاره واتا ڕاوه‌ستان له به‌رانبه‌ر هێزی نیزامی دوژمن‌دا و زه‌ربه‌ت لێدان و زه‌ربه‌ت لێ وه‌رگرتنی، واتە که‌لـلـه به که‌لـلـه کردن به چه‌کی سوکی پارتیزانی له به‌رانبه‌ر چه‌کی زۆر پێشکه‌وتوی دوژمن دا. پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌رکێکی زۆر گرینگه، ناوه‌که‌ی ناوه‌رۆکەکەی ده‌گه‌یەنێ که مه‌رگی خۆی پێش مه‌رگی میلله‌ت ده‌خاو به گیانی خۆی شه‌ره‌فی میلله‌ت ده‌پارێزێ. ده‌یه‌وێ سه‌ری خۆی بکا به پرده بازی ڕێی ئازادی بۆ گه‌ل و سینگی بکا به پارده‌ی پارێزه‌ری نیشتمان. له‌ناو ئه‌و ڕیزه پاکه گیان له‌سەر ده‌سته‌دا هه‌یه، کە زۆر دیارن، کۆڵه‌که‌ی کۆمه‌ڵگای پێشمه‌رگایه‌تین وره‌ی پته‌و و نه‌ڕوخاوی شۆڕش و به‌رایی هێرش و دوای پاشه‌کشێن ،سامیان به‌سه‌ر دوژمن دا ده‌بارێ و وره‌یان به‌رگی موتمانه‌یە، بۆ دڵی هه‌ڤاڵانی که‌م ورە. ڕۆح سۆکن و هه‌ڵووکن به‌ره‌و مه‌یدانان، به‌ردی قورسن له به‌ره‌ی جه‌نگدا، کاتی هه‌ڵمه‌ت شێرن و کاتی خۆڕاگری کێوی له بن نه‌هاتوون. ئه‌وانه بوونیان دارای هێزی پێشمه‌رگه‌یه و مه‌رگیان زیان و خه‌ساره له بۆ شۆڕش و ڕیزی شۆڕشگێران. ده‌توانین بۆ وێنه پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئاوا قاره‌مان و لێهاتوو له‌ناو هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دا، شەهید محه‌ممه‌د ئیبراهیمی ناسراو به( حه‌مه هه‌نداوەیی) بهێنینه‌وه. شەهید محه‌ممه‌د ئیبراهیمی کوڕی ڕۆژی ته‌نگانه بوو، شێری مه‌یدان بوو، هه‌ڵۆی تیژباڵ بوو، به‌ڵێ حه‌مه هه‌نداوه‌یی که دڵی پڕ باوه‌ڕی گه‌رم دا ده‌هات ده‌تگوت شێری تووڕه‌ی بێشه‌ڵانه، که هه‌ڵمه‌تی ده‌برد ده‌تگوت بروسکه‌یە، شه‌هید محه‌ممه‌د ماندوو بوونی نه‌ده‌زانی و ئاماده‌ی هه‌موو گیانبازیەک بوو، له ڕێی شۆڕشدا. له ڕۆژی ته‌نگانه‌و جه‌نگدا. کوێ پڕمه‌ترسی بوو بۆ حه‌مه هه‌نداوه‌یی داده‌نراو حه‌مه‌هه‌نداوه‌ی خۆی بۆ ئه‌و جێگایه ده‌کوتا. مه‌ترسی له‌به‌ری ڕاده‌په‌ڕی و ئازایی له‌وێ په‌ره‌ی ده‌ستاند. شه هید محه‌ممه‌د جێگای زۆرانی ده‌گرت له بنکه‌کانی پێشمه‌رگه‌و سه‌فه‌ر و به‌ره‌کانی جه‌نگدا، شه‌هید محه‌مه‌د ده‌تگووت له‌گه‌ل مه‌رگ دوژمنایه‌تی هەیە که ئه‌وه‌نده‌یی به‌ره‌نگارده‌بۆوە. شه‌هید محه‌ممه‌د کوڕی ئیبراهیم خه‌ڵکی (هه‌نداوە) ی ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت له ساڵی ١٣٤٥ لە دایک بووه، به‌هۆی نه‌داری و بێ ئیمکاناتی له به‌ره‌که‌تی خوێندن بێبه‌ش بوو، بەڵام لاوێکی ئازا‌و به کار‌و ده‌ست هه‌ڵێن له کاری کشتوکاڵ دابوو. محه‌ممه‌د هه‌نداوەیی لە ١٣٦٤/٧/١٠ دا هاتە ناو ڕێزەکانی سازمانی خەبات، به باوه‌رێکی زۆر پته‌و ولێبراوانه له‌کاری پێشمه‌رگایه‌تی ئاڵا. له قۆناغی بارهێنان به چاکی هاته‌ده‌ر و ئاماده‌یی خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌یی و فیداکاری له‌و ڕێگه‌یه‌دا بوو. له شه‌ڕی به‌ره‌به‌یانی ١٣٦٧/٦/٢٢ له ناو دێی تاژه‌بان وه‌ک هه‌ڵۆ هه‌ڵی ده‌کرده سه‌نگه‌ری جاش و پاسداره خۆفرۆشه‌کان و خۆیان له‌به‌ر نه‌ده‌گرت و له ڕۆژی شه‌ڕی به‌ناوبانگی ٥ی ڕه‌زبه‌ردا له کوێستانه‌کانی سه‌دبار وسیوچ و نجنێ که دژمن به نزیکەی ٣٥٠ ٠ که‌س جاش و پاسدار، به‌کاتیوشا و سه‌دوشه‌ش و هه‌موو جۆره خۆمپاره‌و دۆشکه‌وه له چه‌ند لاوه به تایبه‌ت، پشت دێی سه‌دباره‌وه له سەعات شه‌ش و نیوی به‌یانی ئه‌و ڕۆژه دا هێرشی بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات هێنا، حه‌مه هه‌نداوه‌یی له ده‌سته‌ی هه‌ره پێشه‌وه به‌شەڕ ڕاده‌گه‌ی، ده‌توانین بڵێین شەهید محه‌ممه‌د توانی له‌گه‌ڵ هێندێ لە هه‌ڤاڵانی هاوتای خۆی ڕۆحیه‌ی دژمن تێک بشکێنن. شه‌هید حه‌مه له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵێکی برینداریدا به گولـلەی دوژمنان له جێگه‌یه‌کی کاریه‌وه پێکرا و هه‌ڤاڵانی ماوه‌یه‌ک له مه‌یدانی جه‌نگه‌که‌دا که له ژێر ئاگربارانی هه‌موو جۆره چه‌کی قورس و سوک دا گواستیانه‌وه، به‌ڵام، به ده‌ستی هه‌ڤاڵانیه‌وه شل بوو که‌وته دوا گیان و شەهید بوو. پێشمه‌رگه‌کان به ئه‌رکی گرینگی جه‌نگ و زه‌ربه‌تدان له دژمن و وریایی له بریندارانی جێی هیوای، ژیانه‌وه خه‌ریک بوون شه‌هید محه‌ممه‌د و دوو هه‌ڤاڵی له خوێندا شه‌ڵالی، شه‌هیدان حوسەینی کەریمی و ناسر نانه‌وا برانه‌وه بانه و دوای ڕۆژێک ژیان، گیانی بەرزو رۆحی پاکی بۆ گۆڕی شه‌هیدانی سوور خه‌ڵاتی سازمانی خه‌بات په‌روازی کرد‌و ئه‌ویش وه‌ک دوو هه‌ڤاڵی خۆی له گۆرستانی سلێمان به‌گی بانه به‌خاکی پاکی نیشتمان سپێردرا