هه‌ینی 

16 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شەهید سه‌یید برایمی نەبیزادە

شەهید سه‌یید برایمی نەبیزادە
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

 یادی سەروەری گەل شەهید سه‌‌‌یید برایمی نەبیزادە

شۆرشی کوردستان و بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلی کورد ئەوندە رەواو حەقە کە هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بە پیر و لاو و ژن و مێرمنداڵەوە خزمەت بەو بزوتنەوە بە ئەرکی بنەڕەتی خۆیان دەزانن، بە جۆرێک کە هەر کات شۆرشی کوردایەتی کەوتبێتە بەر هێرشی داگیرکەران ئەوا جەماوەر بۆ دیفاع لێی هاتوونە مەیدان و بۆ سەرخستنی شۆرشەکەیان قوربانیان داوە.

لە دوای هێرشی هێزە سەرکوتگەر و داگیرکەرەکانی رژێمی خومەینی بۆ سەر کوردستان و هەوڵی داگیرکردنەوەی نیشتمانی تازە ئازادکراوی کوردان، جەماوەری وەزاڵە هاتوو لە ستەم و بێ عەداڵەتی بەو پەڕی لێبڕاوی هاتنە مەیدان و چەکی شەرەف و کوردایەتیان لە شان کرد و دژ بە داگیرکەری خوێنڕێژ سەنگەریان گرت. فتوای جیهادی خومەینی خوێنرێژ دژ بە گەلی کورد، وە بە کافر دانانی ئەو گەلە موسڵمانە، وە سەپاندنی جەنگێکی ناڕەوا دژ بە خەڵکی کوردستان،  بووە هۆیەک کە هەر زوو جەماوەری کوردستان ناوەرۆکی رژێمەکەی خومەینی بناسن و دژە کوردبوونی ئەو رژێمەیان بۆ دەرکەوێ و دژی سیاسەتی داگیرکارانەی بوێستنەوە و رێگە نەدەن هەروا سووک و ئاسان دەست بگرێتەوە بە سەر کوردستانداو بەری رەنج و شۆرش و ڕاپەڕینی ئەو میللەتە دژ بە رژێمی شاو دارودەستەکەی بەفیرۆ بدەن. بۆیە ئەوەی هێز  و بڕستی تێدا بوو وە دوای رێبەرانی راستەقینەی کوردایەتی کەوتن و چەکی شەرەف و پارێزگاری لە نیشتمانیان لە شان ناو سینگیان کردە قەڵغان و پەرژین بو کوردستان.

لە ماوەیەکی کەمدا سەفی پێشمەرگایەتی بە رۆڵە ئازا و گیان فیداکانی کوردستان شکل و رەنگی گرت و لە هەموو ناوچەکانی کوردستان دەست کرا بە بەرنگاری و خاکی پیرۆزی کوردستانیان کردە گۆرستانی هێزە داگیرکەرەکانی خومەینی.

لەم قۆناخەی شۆرشدا کەم نەبوون ئەو کەسانەی تەمەنیان زۆر و بە جەستە لاواز، بەڵام پڕ بوون لە وورە و باوەر بە رزگاری گەل و نیشتمان، وە رێگەی پڕ هەوراز و نشێوی شۆرشیان بۆ لاو و کەم تەمەنەکان پاک دەکردەوە و خەت و رێبازی کوردایەتیان بە نووکی نێزەکانیان دەکێشاو لاوەکانی کوردستانیان لە سەر باردەهێنا.

قەدیمیان گووتوویانە تا تەمەن بەرەو سەر دەچێ، مرۆڤ زیاتر دەسپیوە دەگرێ و ژیانی لا شیرینتر دەبێ، بەڵام زۆربەی بەتەمەنەکانی وەڵاتی ئێمە نەک هەر دەسیان پێوە نەگرت بەڵکوو بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسودە بۆ نەوەکانی دوای خۆیان دەستەبەر بکەن، حازر بوون بە گیان قوربانی بدەن و بە خوێنی خۆیان رێبازی سەربەستی بکێشن.

یەکێک لەو مرۆڤە نمونانەی مەبەستمانە شەهید سەید برایمی نەبیزادەیە. سه‌‌‌یید برایم، کە بینی خومەینی هێزەکانی خۆی ناردۆتە سەر کوردستان و شەلم کوێرم ناپارێزم خەریکی کوشت و بڕه‌‌‌و، شار و ناوچەکانی کوردستانە و لە تێکڕای ئەو ناوچانەکان جینایەت دەخولقێنێ، پاییزی 1358له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ى کرماشان و جنوبى کوردستان،دێتە ریزی پێشمەرگاکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و چەکی پر شانازی پێشمەرگایەتی لە شان دەکا.

شەهید سه‌‌‌یید برایمی نەبیزادە لە ماوەی 8 ساڵ پێشمەرگایەتی خۆیدا لە چەندین جەنگی قارەمانانەی وەک شەڕی 38 رۆژەی شاری بانە بەشداری کردوەو لە کاتی بە جێ گەیاندنی ئەرکی پێشمەرگایەتی کەسێکی زۆر بەبڕشت و بڕیار بووەو زۆر بە سەداقەتەوە کاری کردوە.

مام سەید برایم پێشمەرگەی قارەمان و کۆڵنەدەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، شەوی سێ شەممە 2ی بەفرانباری 1365 کۆچی خۆری لە تەمەنی 70 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی سینەپەهلو لە نێو هاورێکانی دا چاوەکانی لێکناو بۆ هەمیشە رێبازەکەی بۆ هەڤاڵانی بەجێهێشت و بەرەو دوامەنزڵگەی کە بەهەشتی شەهیدانی کوردستانە، لە شەقەی باڵی دا.

هەزاران سڵاو و درود بۆ گیانی پاکی شەهید مام برایم و  تێکڕای شەهیدانی کورد و کوردستان.


4 ساڵ و 2 مانگ و 18 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان
شه‌هیدان
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران