چوارشه‌مه‌ 

17 رێبه‌ندان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

عەلی سەعیدی

عەلی سەعیدی
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

خۆم بە پێی خۆم دەچمە سەر پێچاڵی مەرگم

بۆ گەلم قەیدی ناكا نەمێنم باوڵاتم سەركەوێ

كوری كورد، پێشمەرگەی كوردستان، پاسەوانی شەرەف وناموسی گەلە چەوساوەكەیەتی وهیچ كات لە گیانبازی و فیداكاری رانەوەستاوە و بەهەڵمەتی شێرانەی وەك كێو لە بەرانبەر هێزە داگیركەرەكاندا وەستاوە و بە دەنگی دلێری بانگی ئازادی و سەربەستی و سەربەرزی بەرز كردۆتەوە و بە گوێی هەموو گەلانی جیهانی گەیاندووە وبە خوێنی پاكی مێژووی گەلو حەقانییەتی شۆڕشەكەی مۆر كردووە. دوژمنانی گەلەكەی كە لە دوژمن تۆقێنی ئەو تۆقیون و لە فیداكاری ونەترسی ئەو زراویان چووە . هەمیشە داویان بۆ داناوە و هەوڵی فەوتاندنی بە كۆمەڵی گەلی کوردیان داوە وبە چاوێك سەیری بێ دیفاع وبە دیفاعیان كردووە. بە چاو خشاندنێك بە سەر مێژووی كاروانی شەهیدە نەمرەكانی گەلەكەماندا وێنەی ناوی هەزاران شەهیدمان وەبەر چاو دەكەوێت كە بۆ سەربەخۆیی و سەربەستی ونیشتمان پەروەری گیانی خۆیان فیداكردوەو خەباتی گەلی كوردیان بە قۆناغی ئێستا گەیاندوە. ئێمە لێرەدا بەو پەڕی ئیحترامەوە یادی گوڵاڵەی باغی خەباتی بێ وچانی ئەم قۆناغەی خەباتمان دەكەین. هەزاران سڵاو لە گیانی پیرۆزیان بێ...

شەهید عەلی سەعیدی كوڕی عەبدوڵا خەڵكی گوندی ئۆغەل سەر بە ناوچەی بانە كورە كوردێكی هەژار، كە لە بنەماڵەیەكی ڕەشایی لە دایك بوو. شەهید عەلی لەگەڵ فەقیری و نەداری گەورە ببو، لە ساڵی 1360 كە هەستی بە بەشخوراوی گەلی کوردكرد هاتە ناو ریزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات بۆ خزمەت كردن بە گەلەكەی، بە داخەوە بای ئەجاڵ لە ناكاو هات ودەفتەری ژینی دڕی و گوڵی ژیانی هەڵوەراند  و لە رۆژی 3/10/1360 دا بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی پاكی تەسلیم كرد. هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی بێت

24 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان
شه‌هیدان
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران