خۆم بە پێی خۆم دەچمە سەر پێچاڵی مەرگم
بۆ گەلم قەیدی ناكا نەمێنم باوڵاتم سەركەوێ
كوری كورد، پێشمەرگەی كوردستان، پاسەوانی شەرەف وناموسی گەلە چەوساوەكەیەتی وهیچ كات لە گیانبازی و فیداكاری رانەوەستاوە و بەهەڵمەتی شێرانەی وەك كێو لە بەرانبەر هێزە داگیركەرەكاندا وەستاوە و بە دەنگی دلێری بانگی ئازادی و سەربەستی و سەربەرزی بەرز كردۆتەوە و بە گوێی هەموو گەلانی جیهانی گەیاندووە وبە خوێنی پاكی مێژووی گەلو حەقانییەتی شۆڕشەكەی مۆر كردووە. دوژمنانی گەلەكەی كە لە دوژمن تۆقێنی ئەو تۆقیون و لە فیداكاری ونەترسی ئەو زراویان چووە . هەمیشە داویان بۆ داناوە و هەوڵی فەوتاندنی بە كۆمەڵی گەلی کوردیان داوە وبە چاوێك سەیری بێ دیفاع وبە دیفاعیان كردووە. بە چاو خشاندنێك بە سەر مێژووی كاروانی شەهیدە نەمرەكانی گەلەكەماندا وێنەی ناوی هەزاران شەهیدمان وەبەر چاو دەكەوێت كە بۆ سەربەخۆیی و سەربەستی ونیشتمان پەروەری گیانی خۆیان فیداكردوەو خەباتی گەلی كوردیان بە قۆناغی ئێستا گەیاندوە. ئێمە لێرەدا بەو پەڕی ئیحترامەوە یادی گوڵاڵەی باغی خەباتی بێ وچانی ئەم قۆناغەی خەباتمان دەكەین. هەزاران سڵاو لە گیانی پیرۆزیان بێ...
شەهید رەحیم قادری كوڕی شەریف خەڵكی گوندی هەورازەی لە ناوچەی بانە. زەحمەتكێشێكی موسڵمان وكوردپەروەربوو كە لە ساڵەكانی سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران دژی رژێمە بۆگەنەكەی حەمەرەزاشای گۆڕبەگۆڕدا نەخشێكی بەر چاوی هەبوو و لە ساڵی 1359دا بوو بە لایەنگری سازمانی خەبات و وەك ئەندامێكی سازمان كاروباری سازمانی بەو پەڕی شانازییەوە رادەپەڕاند. لە كاتێك كە دوژمن بۆ گرتنەوەی جادەی بانە سەردەشت هێرشی كرد بەهۆی تۆپ بارانی وەحشیانەی دوژمن لە رۆژی 13/10/1360 دا شەهید كرا.
هەزاران سڵاو لە گیانی بەرزی و بەرێزی بێت