سەروەری گەل: شەهید حوسەین کەریمی
لە کوردی خۆمان دا دەڵەن هیچ شتێک یەک بە هەزار نیە هەر ئینسانە یەک بە هەزاری هەیە، بەلێ ڕاستە هەر ئینسانە هەزاری هەیە، چونکە هەر ئینسانە بە هۆی خوو ڕەوشت و زانایی و لێهاتوویی و لێبڕاوی بەچەند بەرانبەر دادەنرێت. دەردەکەوێ کە لە مرۆڤدا دا یەک بە هەزار دەبێ، کاتێک ورد دەبینەوە لە ناو کۆمەڵەی خۆمان دا دەبینین، هێندێ ئینسان هەن هەوێنی ناو کۆمەڵن، کۆمەڵ بەوان دەمەیێ و بەر لە بزڕکاوی کۆمەڵ دەگرن. بەڵام ئەوەی ئینسانان چاک دەردەخاو نێوەرۆکی مرۆڤ دەخاتە بەرچاو و چاک و خراپ بە چاکی لێک هەڵ دەئاوێرێ، کاتی تەنگانەیە. شۆڕش دژوار و تەنگانەیە، ماندویی و برسیەتی و تونیەتی و بێ خەوی و مەترسی کوژران و برینداری و بەدیل گیرانی لەسەر ڕێدایە، بە تایەبەت دووری لە کەس و کارو خانەو لانەو گەڕەک و هەڤاڵ و خۆشەویستی تێدایە، ئەو کەسەی لە هەل و مەرجی شۆڕش دا لێبڕاو و فیداکار و بەچیکەڵدانە و ئازاو لەش سووک و ئەرک بین و ڕووخۆش و زمان خۆش و هاودەنگ و خەمخۆرە، دەرکەوێ کە مرۆڤێکی هەڵ کەوتوو جیاواز هێندێ یان بڵەین زۆربەی ئینسانانە. ئەو ئینسانە جیاوازانە لە کاتی ئیسراحەت و تێری و تەسەڵی و ئارامی دا دەرناکەون، بەڵێ ئەو ئینسانانە هەر لە دەروونی خۆیان دا، بەڵام کوا ئاوا دەناسرین تا ڕۆژی تەنگانە نەیێ و ڕۆژی گەرم تا نەیێ، کوا لە بەراور و لە کاتی ئیسراحەت و خۆشی دا جیاوازی دەردەکەوێت؟ لە ڕیزی شۆڕش دا زۆر ئینسان بوون و هەن کە یەک بە هەزار بوون و هەن لە ڕێزی سازمانی خەبات دا، زۆر بوون کە بە خەڵاتی شەهادەتەوە ماڵاواییان لە هاوسەنگەران کرد، کەسانێک کۆڕی شەهیدانی سور خەڵاتیان سەربەرزتر کرد، کە لە هەر بارێکی ئینسانیەوە بیگری یەک بە هەزار بوو ئازایی، لێبوردویی، بە چیکەڵدانەیی، زمان خۆشی و ڕووخۆشی، لەش سووکی، ئارامی لێ هاتویی چالاکی و ژیری و بەهۆشی و لە هەموو خوو ڕەوەشت و کردەوەیەک دا دەبێ، بە یەک بە هەزار بناسرێ، لاوێکی کە ئاوا شیاوی ستایشی ناوچەکیە، کاک حوسەین کەریمی یە، کە یەکێکە لە شەهیدەکانی ڕۆژی ٥ ی ڕەزبەر. شەهید حسەین، وەک یەکێک لە هاوسەنگەرەکانی کە تەنیا لەو گەڕانە سیاسی و نیزامیەی پانزەی خەرمانان تا ٥ی ڕەزبەردا هاوڕێی بوو، لە بایی دا دەڵی: شەهید حوسەین لە هەموو چاکەیەک تێکەڵ بوو. شەهید حوسەین کوڕی محێدینی صوفی ڕەشید لە سالی ١٣٤٢ دا لە گەڕەکی خوارووی شاری بانە لە بنەماڵەیەکی وەرزێرو زەحمەتکێش لە دایک بوو، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کرد. شەهید حوسەین لاوێکی وردوو هەڵکەوتوو تیژ بین بوو دیارە ناکرێ ئینسانی وا، لە ڕاست ستەمی داگیرکەران لەسەر خەڵکی کوردستان هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی نەبێ، ئەو لاوە بە هەستە، زوو پێوەندی لەگەڵ تەشکیلاتی نهێنی ناو شاری بانەدا بوو و کاری دەکرد، تا ئاشکرا دەبێ و بەدەمانچەوە دەگیرێ، ماوەیەک لە بانە و سەقز زیندان دەکرێ تا هاوینی ١٣٦٣، کاتی بومبارانی زیندانی سەقز ئەو چەند کەسە سلامەت دەردەچن و دەروی دەربازبوونیان دەست دەکەوێ و دێنە دەروەوە. لە ١٣٦٤هاتە ڕێزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران دواتر بۆ ماوەیەک بە هۆکارێکی تایبەتی دادەبڕێ و دوبارە دەبێتەوە بە پێشمەرگەی سازمانی خەبات. شەهید حوسەین لەبەر ئەمانەتداری و دروست کاری و شارەزایی، لە دەرمانگای سازمان کاری پێ سپێردرا و لە بەهاری ١٣٦٧ دا ناردرایە بەشی چاپخانەوە. شەهید حوسەین هەر کارێکی پێ سپێردرا جێی متمانەبوو و جێی زۆرانی دەگرت لەو ئەرکە دا کە پێی دەسپێردرا. شەهید حوسەین ناسراو بوو کە چ لاوێکە، بەڵام وەک دەڵێن مرۆڤ لە تەنگانان دا دەردەکەوێ تا لە تەنگانە و جەولە دا نەبیندرا، نەزاندرا کە ئەو لاوە چەند لێهاتوە. شەهید حوسەین بەپێ خۆش بوون و داوای خۆی لە پانزەی خەرمانانی ١٣٦٧ دا، لەگەڵ پیشمەرگەکانی مەڵبەندی یەک و سێ چوو بۆ گەڕانی سیاسی و نیزامی لە وەڵات دا. شەهید حوسەین خرایە پەلی فەرماندەریەوە. لە بەرە بەیانی ٢٢ خەرمانانی ١٣٦٧دا لە شەڕێک کە پیشمەرگە دژی جاشە خۆفرۆشەکانی ڕژیم لەناو دێی تاژەبان تووشیان بوو، ئەو پەڕی ئازایی و دامەزراوی و سەر دەرچوویی لە خۆ دەرخست، شەهید حوسەین لە گەرمەی جەنگ دا حاڵەتی عادی و ئاسایی تێک نەدەچوو. شەهید حوسەین لە ڕۆژی 5ی ڕەزبەردا بە تەواویی پلەی باوەڕو لێبڕاوی و شیاویی خۆی دەرخست. دەریخست کە لە هەموو شتێک دا شەهید حوسەین ئینسانێکە لێ هاتووە، شەهید حوسەین لە دەستەی بەرایی جەنگ بوو، فریا زەربەت دەکەوت و وریای هەڤاڵانی بوو، برینداری دەگوێزتەوە و تیماری دەکرد، هەمووی بە ڕویەکی خۆش و دیمەنی نەشەمزاوەوە کە وورەی لێ دەباری. شەهید حسەین لە کاتێک دا یەکێک لە بریندارەکانی گویزا بۆوە بۆ جێی متمانە، لە کاتی گەڕانەوە بۆ مەیدانی بەرەی جەنگ، کاتیوشا ڕووی لەو قارەمانە کرد، کە بەداخەوە تیکەیەک لە پشتی دراو زوو شابازی گیانی فڕی بۆ کۆڕی شەهیدانی سوور خەڵاتی خەبات. بەڕاستی شەهید حوسەین لە ماوەی بیست ڕۆژ گەڕانی پیشمەر گەو و دوو جەنگ، کە بەشداری تێداکرد، بە هەموو هەڤاڵانی گەیاند کە ڕۆڵەیەکی بە کەڵکی ئەو کوردستانەیە، بەڵێ شەهید حوسەین و ئەو شەهیدە قارەمانانەی کە لەگەڵی هاوکۆچ بوون بۆ بە هەشتی شەهیدان و ئەو هەڤاڵە بە نرخانەی کە ڕۆژی ٥ی خەرمانان، حەماسە بەناوبانگەکەی سەدبارو سیوچیان خولقاند، بە قارەمانی خۆیان بەو کردەوە بێ وێنەیان دژمنیان پەشیمان کردەوە لەو بەرنامەی کە چنیبووی بۆ پیشمەرگەکانی سازمانی خەبات. کە ورەی دژمنی ئەوەندەی تریش پێ هاتە خواروو ورەی پیشمەرگە و خەڵکی کوردستان، ئەوەندەی تریش پێ بەرزبۆوە. تەرمی پیرۆزی شەهید حوسەین و شەهید ناسر نانەوا بە دنیایەک ڕوو سووری چوەوە شاری بانە، لە گۆڕستانی سڵمان بەگ بە خاک سپێردرا. کاتێک کە تەرمی پیروزی شەهید حسەین و شەهید ناسر دەچوەوە بانە هەموو شارەکان و ناوچەکانی کوردستان بە پۆل پۆل و بەدەیان تەرمی پیسی جاش و خۆفرۆشیان بۆ دەچوەوە کە بە دەستی شەهیدەکان و هەڤاڵە قارەمانەکانیان بەسزای خۆیان گەیشتبوون. بەڵی ڕاستە سازمانی خەبات و ڕیزی شۆڕش چەند ڕۆڵەی بەنرخی لە ڕێزی خەبات و فیداکاری بەبەرگی سووری شەهادەتەوە لێ چوونە دەر، بەڵام بە دژمنیان سەلماند کە کوردستان گۆڕستانی دژمنە. ئێمە درێژە بە خەبات دەدەین و دوای دێڕێک دەکەوین کە بە خوێنی شەهیدەکانمان کێشاومانە. با کاروانی شەهیدان هەردرێژەی ببێ، با نەپسێتەوە تا سەردەکەوین، نەچەکمان دەم لێک دەنێ، نە دروشمی مەرگ بۆ دژمن و نەخۆمان دەم لێک دەنێین لە دروشمی درود بۆ شەهید.
هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان