(( یادی سەروەران )) سەروەری گەل شەهید كاك رەحمان قادری...
شۆڕشی ئازادی خوازان و رزگاری دەری كوردستانی كوێستان وەك هەموو كوردستانەكانی تر بە هۆی بێدادی داگیركرەانەوە شوڕشێكی خوێناوی بووە. كاتێك كە بێگانە چاوچنۆكەكانی دراوسێی كوردستان دەست لە داگیركەری هەڵناگرن لە بەرانبەر موبارزەی سیاسی وداوای رەوای هێزی باسك وئاگری چەك وزیندان وئەشكەنجەدان دەكەنەوە وڵام وهیچ جۆرە ویژدانی ئینسانی ورەحمی ئیسلامی لە بەر چاو ناگرن لە گەل ئەوە دا كە ئینسانن وخۆ بە موسلمان وبرای دینی میللەتی كورد دادەنێن ئایا بۆ گەلی كورد چارەیەكی تر هەیە بێجگە لەوەی كە بەرانبەر زۆردا، زۆر بەكار بێنێ؟ وەك بە چەك وكوشت وبڕۆ زیندان هەوڵی سەركوت كردنی دەدرێ، ئەویش بە چەك دیفاع لە خۆی بكا؟ ئایا دەكرێ بۆ میللەتی ستەم دیوو رەنج كێشاو حەق فەوتاوی وەك گەلی كورد رەوایە كە دەست لە داوای رەوای خۆی هەڵگرێ یان لە بەرانبەر داوای رەوای دا ئەو هەمۆ كوشت وبڕۆ زیندان وئەشكەنجە هەڵگریِ وددان بە جەرگی خۆی دا بگرێ وناوی بنێ ئاشتیخوازی و دوورە شەڕی ... قارەمان وفەرماندەی لێهاتوو كاك رەحمان قادری لە ساڵی (1343)لە گوندی تاژەبان لە ناوچەی بانە لە دایك بوو. هەر لە سەرەتای مێر منداڵییەوە توشی كۆسپ وكاری سەخت هاتووە وئەركی قورسی جوتیاری لە ئەستۆ گرتووە، بە دوای رووخانی رژێمی پاشایەتی وداگیر كردنی بەرهەمی ڕەنجی جەماوەری ئێران لە لایان ئاخوندانەوەو دامەزراندنی حكومەتی نامەشروعیان وهێرش بۆ سەر كوردستان كاك رەحمان خولیای موبارزەو بەرەنگاری لە بەرانبەر دوژمنی داگیركەر چووە بیرو مێشكیەوە، هەر بۆیە لە هاوینی یاڵی (1361)دا هاتە ڕیزی پێشمەرگایەتی سازمانی خەباتەوە . دوای تەواو كردنی دەرسە سەرەتاییەكانی ، چەكی دیفاع لە نیشتمان وخزمەت بە كوردی لە شان كرد . كاك رەحمان رۆڵەیكی تێكۆشەرو ماندوویی نەناس بوو، لە ناو هەڤاڵاندا رێزی بۆدادەنرا. لە رووبەروو بوونەوە دەگەڵ هێزە كانی دوژمندا لە خۆبوردوو بە جەرگ بوو لە زۆربەی جەنگەكانی سازمانی خەبات بەرنبەر بە هێزی داگیركەری ئاخوندان دا ئازایەتی وهەڵمەتی دەنواند.هەرچەند كاك رەحمان خوێندەواری نەبوو . لە ماوەی چەند ساڵی پێشمەرگایەتی زۆر بەی كتێبە مێژوویەكانی كوردی خوێندەوە وئاگادارییەكی باشی لە سەر شۆڕشی ڕابردووی نەتەوەكەی چەیدا كردبوو، ئەو ئاگادارییە لە شۆڕشی كورد ببوە هۆی ئەوەی كە كاك رەحمان لە كۆرَی هەڤاڵاندا باس لە كەم وكوریەكان وخاڵە لاوازەكانی شۆڕشە كانی ڕابردووی كورد لە كوردستانی ئێران بكا. كاك رەحمان باوەری بە دژایەتی رژێمی ئاخوندی تا رووخانی یەكجاری هەبوو هەر ئەو بە ئیمانی و سوور بوونەوەی ببوە هۆی ئەوەی كە دەستگا ئەمنیە تەكانی رژێم زۆرجار هەوڵیان بۆ ترۆر كردنی دەدا.كاك رەحمان قادری فەرماندەیەكی لێوەشاوەی سازمانی خەبات بوو شارەزای زۆربەی ناوچەكانی كوردستان بوو جیاواز لە كاری نیزامی لە بواری سیاسیشدا لێوەشاوەیی خۆی نیشان دابوو. هەر بۆیە لە هەڵبژاردنەكاندا بەردەوام دەنگی زۆرینەی متمانەیی پێدەدرا و بوو بە مشاوری كومیتەی ناوەندی وئەندامی پەیوەندییە گشتییەكانی سازمانی خەبات هەزار داخ كە مەرگ مەودای نەدائەو ڕۆڵە تێكۆشەر ئەو فەرماندە لێهاتوەی سازمانی خەبات وگەلی كوردتا زیاتر خزمەت بە ئامانجەكانی نەتەوەكەی ونیشتمانەكەی بكا ولە شەوی(12/11/1377)دا لە كارەساتێكی دڵتەزێن دالە گەڵ دوو هاوڕیِی دیكەی بە ناوەكانی عەبدوڵائەحمەدپوور وعەلی ئەشرەفی مورادی گیانیان فیدای ئامانجە رەواكانی كوردوسازمانی خەبات كرد وچەكی خۆڕاگری وبەرەنگاریان بۆ هەڤاڵان بە دیاری بە جێ هێشت. ((هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی بێت )) شەهیدان ئاڵاهەڵگری داهاتووی وڵاتن