هه‌ینی 

30 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شەهید رەحمان پوور کەریمی ناسراو بە ڕەحمان ساردەکۆسانی

شەهید رەحمان پوور کەریمی ناسراو بە ڕەحمان ساردەکۆسانی

 یادی سەروەری گەل شەهید رەحمان پوور کەریمی ناسراو بە ڕەحمان ساردەکۆسانی

ئەی نیشتمانی رەنگین  ڕۆڵەکانت بە تاسەی ئازادیت سەر دەنێنەوە، لاوانی خۆێن گەرم دەست لە ژیان و خۆشیەکانی هەڵدەگرن ولە ماڵ و کەس وکاریان پەرتەوازە دەبن لە پێناو ئازادی و سەربەستی و گەیشتنی گەل و نیشتمان بە مافی ڕەوا. لە مێژساڵە ئەم نیشتمانە مەیدانی نەبەردیی و نەبەزی ڕۆڵە خاوەن هەست و لە گیان لەسەردەستەکانە، کە لە بەرانبەر هێزو دەسەڵاتی داگیرکەرو دژمنانی قین لە دڵ و حەق نەبیست تێ‌ دەکۆشن و خەبات دەکەن. کوردستانیانی خێر لە خۆ نەدیو،دەردەداری خۆسەپێنی دەسەڵاتە ملهوڕەکان و داگیرکراوی نیشتمانی ڕنگین و زوڵمی بێ‌ بەزییانەیانن . هۆ داگیر کەرانی بەدفەساڵی ناشیرین و دزێو، ئێوە بۆ حەق نابیستن و لە کەلی شەیتان نایەنە خوار، مەگەر نەتان زانیوە خەوی داگیرکردنی کوردستان ولە ناوبردنی گەلی کورد هیچکات نایەتە دی، لە مێژ ساڵە ئێوە هەر لە خۆڕا خۆتان و چارەنووستان بە داگیرکردنی کوردستان وبە چۆکدا هێنانی گەلی کورد بەستۆتەوە، بزانن ئەوە ویستێکی بی بنەمایه‌‌‌ کە بێجگە لە دۆڕانی خۆتان هیچ دەستکەوتێکی بۆ وەدی نەهێناون.

لە ماوەی چەندین ساڵ دەسەڵاتی ئاخوندە مێشک وشک و دواکەوتووەکان لە ئێران، هێزی پاسدارو بەکرێگیراو هەروەها  بە فریودانی ژمارەیەک کوردی خۆفرۆش بە خەیاڵی خاویان دەتوانن هیممەتی مەردانەو بڕیاری لێبڕاوانەی گەلی کوردو ڕۆڵە نەبەزەکانی سست بکەن، بەڵام ئەوە نزیک بە 40 ساڵە بە هەموو توانایان و بە خەرج کردنی پووڵێکی زۆر و بەکارهێنانی پێشکەوتوترین چەک و تەقەمەنی نەیانتوانیوە بڕیاری گەلی کورد بۆ تێکۆشان و لە پێناو گەیشتن بەمافی ڕەوا لە چوارچێوەی ئێراندا سست بکەن. گومان نییە کاتێک گەلێک کە خاوەنی ڕۆڵەی خاوەن هەستی وەک کاک ر٠Žەحمان پوور کەریمی ساردەکۆسانی بێ‌، نیشتمانێک کە قارەمانی وەک کاک رەحمان لە داوێنیدا پەروەردە بوو بێ‌ هیچ کات دوژمنانی ناتوانن سەرکەوتووبن لە وەدی هێنانی ئامانجی چەپەڵیان. هەر چەند داگیرکەرانی نیشتمانی ڕەنگینمان لە لایەن دەسەڵاتی ستەمگەری ئاخوندی بەردەوامە، بەڵام بوونی قارەمانانی وەک شەهید ڕەحمان کە خۆێنی خۆیان دەکەنە چۆڵەچرای رێگەی ئازادیی و بەختەوەری گەلی کورد، بۆ هەمیشە خەوی ئاخوندانی ملهوڕ لە گۆڕدەنێن و بە بەخشینی گیانی پیرۆزیان حەقانیەت و ڕەوایی خەباتی کۆڵنەدەرانەی گەلی کورد دەسەلمێنن. بێگومان خۆێنی شەهید رەحمان و تێکڕای شەهیدانی رێگەی ئازادی و خەباتی نەپساوەیەو بۆتە هەوێنی شۆرشی بەردەوام لە بەرانبەر حکومەتی ستەمگەری ویلایەتی فەقیه دا. 

قارەمانی گەل و رۆڵەی بە وەفای کوردو سازمانی خەبات کاک رەحمان پوور کەریمی کوڕی کاک رەحیم لە ساڵی  1363کۆچی خۆری لە خانەوادەیەکی هەژارو نیشتمانپەروەرو لە داوێنی خاتوو پەریزاد دایکی رەنج کێش، لە دێی ساردەکۆسان لە دایک بوو. تەمەنی منداڵی وەک زۆربەی  منداڵانی کوردستان بە بێ‌ نازی بردەسەر، لە تەمەنی 6 ساڵی چووە مەدرەسەی ساردەکۆسان و چەند ساڵی سەرەتایی دەرسی خۆێند بەڵام بە مەبەستی هاوکاری خانەوادەکەی لە کاری ئاژەڵداری و جوتیاری و بۆ دابین کردنی داهاتی خانەوادە دەستی لە خۆێندن هەڵگرت.

زوڵم و ستەمی رژیمی ملهوڕی ئاخوندی و هێزە بەکرێگیراوەکانی لە بەرانبەر خەڵکی کوردستان و خەڵکی ساردەکۆسان و هەروەها ئامانجی کوردایەتی و خزمەت بە ڕێبازی سازمانی خەبات  کاک ڕەحمانی هاندا بێتە ریزەکانی سازمانی خەبات و هەر بەو مەبەستە لە پاییزی ساڵی 1382 کۆچی خۆری رووی کردە بنکەکانی سازمانی خەبات و دەورەکانی بارهێنانی سیاسی و نیزامی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد و لە بنکەی سەرەکی سازمان چەکی شەرەف و پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانی لە شان کرد. بە هۆی بوونی بنکەی تەشکیلاتی و پێشمەرگەیی سازمانی خەبات لە دێی ساردەکۆسان دانیشتووانی ئەو دێ٠Žیە بە تیکرا زۆر بە باشی لەگەڵ سازمانی خەبات و ڕێبازەکەی ئاشنا بوون. دێی ساردەکۆسان وەک یەکێک لە دێ‌ و ناوچەکانی کوردستان بە قەڵای سازمانی خەبات دەناسرێ‌ و هەروەها مامۆستا مەلاکەریم سەیادی ناسراو بە مامۆستا ڕاوچی یەکێک لەو کەسایەتیانە بوو کە هاوکاری مامۆستای رێبەر مامۆستا سەید جەلال حوسەینی بوو لە دامەزراندنی سازمانی خەبات. ساردەکۆسان یەکێک لەمەڵبەندەکانی کوردایەتی و شۆڕشگێڕیەو خاوەنی چوار شەهیدی سازمانـ شەهید سڵێمان سڵێمان نژاد، شەهید سادق زەندی، شەهید مام خدر پوور کەریمی کە مامی شەهید ڕەحمان بوو هەروەها دێی مامۆستا مەلاکەریم ساردەکۆسانی یەکێک لە دامەزرێنەرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە.

ئەو راستیانە بوونە هەوێنی ئەوە تا شەهید ڕەحمان زۆر دڵسۆزانە لە پێناو بردنە پێشی سیاسەتەکانی سازمانی خەبات و گەشەی تەشکیلاتی هەڵسووڕێ‌، و بە چالاکی بەردەوام و نەبڕاوەی پلەو بەرپرسایەتی لە ئورگانەکانی کومسیونی سیاسی نیزامی و بەشی پێوەندیە کوردستانیەکانی سازمانی خەبات پێ‌ بسپێدرێ‌. کاک ڕەحمان کەسێکی زمان شیرین و زۆر کۆمەڵایەتی بوو زۆر بە زوویی ناسیاوی بەرینی لە گەڵ خەڵک و کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستانی عێراق پەیدا کردبوو  و ببووە خۆشەویستی خەڵک. شەهید ڕەحمان کادری دڵسۆزو خاوەن باوەڕ لە کاتی سەردانی بۆ لای خانەوادەکەی و هەروەها لە ئەرکێکی تەشکیلاتی دوای زیاتر لە سیانزدە ساڵ پێشمەرگەیی و لە ئەستۆگرتنی چەندین بەرپرسایەتی گرینگ لە رۆژی 5ی جۆزەردانی ساڵی 1395 کۆچی خۆری لە لایەن بەکرێگیراوان و خۆفرۆشانی رژیم شەهید کرا. لە بیرەوەری شەهادەتی شەهید ر٠Žەحمان پوور کەریمی ڕۆڵەی گوندی ساردەکۆسان  مەڵبەندی کوردایەتی وسازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران دووپاتی دەکەینەوە کە  ئەو رۆژە دێتە دی کە رژیمی ملهوڕی ئاخوندەکان لە ئێران بڕوخێ‌ و ئەوکات  خەڵکی ئێران و گەلی بەش خوراوی کورد لە نیشتمان و لە ماڵی خۆی بە ئاسودەیی و دوور لە هەڕەشە ژیان بکا. 

هەزاران سڵاو لە رۆحی شەهید رەحمان پوورکەریمی پێشمەرگەو کادری لیهاتووی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.


4 ساڵ و 2 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران