ههر خۆینیك كە لە سەر كوردستان دەڕژێ، هەر مێشكێك كە لە پێناوی كورددا دەپژێ، سەركەوتنی پێشمەرگەی كوردستان لەم قۆناغەی شۆرشدا، بەسەر دژمنانی دین و نەتەوەكیەیدا نزیك تر دەكاتەوە.
دەبێ پاكتر لەو خوێنانەی كە لە بەگژدا چوونەوەی داگیر كەراندا دەڕژێن كامەبن؟ بەرزتر لەو گیانانە كە لە بەرپەرچدانەوەی ستەمگەراندا فیدا دەبن دەبێ كامەبن؟ چاكتر لەو ئینسانانە كە خوێن و گیانیان لە پێناوی ویستە رەواكانی گەل و نەتەوەكەیاندا فیدا دەكهن دەبێ كێ بن؟
پیشمەرگەی كوردستان ئەو ڕوڵە بە شەرفەی كە هەرلەڕۆژانی بونیەوە لەگەڵ مەینەت و دژواری و زۆرداری دژمنانی ڕوبهڕوودهبێتهوه، ههموو ڕێگهیهکی گهشه و پێشکهوتن و سهرکهوتنی لێ دهگیرێ. ههر بۆیه تێکۆشەرانی کورد هەركەتوانیان بیرو توانایان بخەنە كار، دژی هەرچەشنە چەوسانەوەیك، وەخۆ دەكەون و تامی ستەم لەگەرووی ستەمگەراندا تاڵ دەكەن. گەلی کورد کە گەلێکی خاک داگیرکراوی دیلی بەندی داگیرکەرانی کوردستانە، لە مێژ ساڵە دژمنان و داگیرکەران بە هەموو شێوەیەک دەیچەوسێننەوە و لەگەڵی توندوتیژن و رێگە نادەن لێوی بە هاوار بگەڕێ و بە ئاگر و ئاسن دەنگی کپ دەکەن. لە کوردستانی ژێردەستی رژیمی ئێران، حاڵی کورد زۆر لەو مێژووە تاڵەی بە سەر کوردا هاتووە چەند جار خراپترە.
رژیمی خومەینی کە بە ناوی دینەوە بەڵێنی بە خەڵکی ئێراندا کە ماف و ئازادیەکان بۆ گەلانی ئەو وەڵاتە بگێرێتەوە و دەسەڵاتێک لە ئێران دامەزرێ کە لە خەڵک بێ و بۆ خزمەتی خەڵک بێ، بەڵام زۆری پێنەچوو بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی سیستەم و دەسەڵاتێکی جێگیرکرد کە رووی رژیمەکانی پێش خۆی سپی کرد، هەر زوو تاوی دا سەرکوت و رێگەی بە هیچ نەوایەکی ئازادیخوازی نەدا، وه کەوتە گرتن و راوەدوونانی بیرجیاوازان و پەلاماردانی نەتەوە ژێردەسەتەکان کە بە هیوای هاتنەدیی مافەکانیان و کۆتایی هێنان بە بێ مافی و چەوسانەوە بەشداری ڕاپەرینە جەماوەریەکانی دژ بە رژیمی شایان کردبوو. نەتەوەی کورد لە ئێراندا کە هەر لە دوای دابەش بوونی وەڵاتەکەی، ملی بە زۆرداری نەداوە و لە هەموو دەرفەتێک کەڵکی وەرگرتووە بۆ رزگاری نیشتمانی و وەدەرنانی داگیرکەران، بە دەرکەوتنی رووی راستی رژێمی خومەینی و خۆسەپێنی و درۆ و دەلەسەی دەسەڵاتداران، هەر زوو تاوی دایە دژایەتی ئەو دەسەڵاتە، وە ئامادە نەبوو پێملی زۆرداریەکانیان بێ و رێگەی بەرخۆدان و بەرنگاری گرتەبەر. کوڕانی کوردەواری پۆل پۆل پەیوەستی ریزەکانی پێشمەرگە دەبوون و سینگیان دەکردە مەتەرێز و سەنگەری دیفاع لە نیشتمان و نەتەوەی کوردی تینووی ئازادی. نیشتمانی كورد زۆر پاڵەوانی بە خۆیەوە دیوە و زۆر لاشەی پیرۆزی لەمەیدانەكانی شەڕی پیرۆز دژی داگیركەر هەڵگرتونەوەو لە باوەشی خۆیدا جێی كردونەوە. لە نێو كۆڕی گۆڕی پاكاندا گڵكۆی پیرۆزی شەهیدە سەربەرزەكانی گوندی ساوان گوندی پاكان و مەكۆی چاكان دێنینهوه یادتان و بۆ جارێكی دیكە بە هاوبەشی دادە نیشین و فیداكاری ئەو كۆمەڵە گەنجانە كە بە پێی ویستی خەڵك و پێویستی خاكی كوردستان له ڕێڕەوی شۆڕش و ڕێبازی سازمانی خەبات شەهید بوونیان هەڵبژراردوە، رێز دەگرین.
لەدەسكە گوڵی سووری شەهیدانی ساوان دانەیەك گوڵی خوێناوی، شەهید كاك تاهیرغەرقی رەحمەتی خودای لێ بێ دینێنە بەرچاو و بۆنی دەكەین، كەبۆنكردن لەو گوڵانە زاخاوی مێشكی شۆڕشگێڕانە. یەکێ لەو لاوانەی بۆ دیفاع لە خاک و گەل, وەک بەوری بەیان لە داگیرکەران ڕاپەڕی و چەکی پڕ شانازی پێشمەرگایەتی لە شان کرد شەهید تاهیر غەرقی بوو، شەهید تاهیر لە خانەوادەیەکی هەژارداو ساڵی ۱۳۴۴ ی کۆچی خوری، له گوندی ساوانی ناوچەی بانە، مەڵبەندی سوارچاکانی سازمانی خەبات چاوی به جیهانی پر مه ینه تی هه لینا، ئەو ساوانەی خەڵکە شۆرشگێرەکەی هەمیشه پشتیوانی سازمانی خەبات بوون و ساوان بێشەی شێرەکوڕانی سازمانی خەباتە و تا ئێستا ٦ کەس لە رۆڵە ئازاو ئازادەکانی پێشکەش بە رێبازی پڕ سەروەری سازمانی خەبات کردووە. شەهید تاهیر لە تەمەنی ۱٦ ساڵیدا پەیوەندی بە سازمانی خەباتەوە کرد و بوو بە پێشمەرگە و لە هێزی شەهید مامۆستا سەید خەلیل ئەرکی پێشمەرگایەتی پێ سپێردرا. شەهید تاهیر لاوێکی لە دڵان شیرین، رووخۆش و چوست و چالاک، وه دڵخۆش بوو بە رێبازەکەی و شانازی ئەوە بوو سازمانی خەبات و پێشمەرگەکانی لە ترۆپکی سەرکەوتندا ببینی. شەهید تاهیرساوانی یەكێكە لەولاوە شۆڕشگێڕو بە ئەمەكانە، كە خۆی بەقەرزداریی باوەڕی نەتەوەو و نیشتمانەكەی نەهێشتەوەو بە پێی ئەرکی نەتەوەیی و داوای وڵاتەكەی لە زستانی سالی (1359) دا چەكی شەرەفی كردە شان و پێشمەرگایەتی لە ڕیزی سازمانی خەباتدا بۆ داوای ماف و باوەڕی نەتەوەیی پەسەند كرد، ڕووی چەكی كردە بەكرێگیراوانی ڕژیمی خومەینی و لە مەیدانەكانی شەڕدا بەو پەڕی ئازایی و لە خوبردوییەوە ڕوو بهدژمن دهوهستایهوه و شهڕی دهکرد. لە ماوەی چوار سال شەڕو بەگژدا چوونەوەی بەكرێگیراوەكانی خومەینی خۆین ڕێژدا، شەهید تاهیر نەك هەرماندو نەبوو بەڵكو ڕۆژ بە ڕۆژ بە ڕق و تینی زیاترەوە بە گژ دژمندا دەچووەوە و لە هەر شەڕێك دا دەرسێك و لەهەر دەرسێکدانەزمێك فێر دەبوو.
شەهید تاهیرلە ڕۆژانی سەرەتای پێشمەرگایەتیدا وەك سەر چاوەی سەبرو ئەمینی و بە شەرەفی و پاكی و لەسەر خۆیی ناسرابوو، لەماوەی ئەركی پێرۆزی پێشمەرگایتدا هەركام لەو ئەخلاقە پاكانەی، بەهاوبیرو هاوسەنگەرانیشی فێر دەكرد. هەستان و دانیشتن و گەڕان لەگەڵ شەهید تاهیردا یەكێك بوو لەخۆشیەکانی ئەو پیشمەرگانە كەلەگەلێ بوون هەركام لەبرایانی، هەوڵیان دەدا زیاتر لێ نزیك بن و لەو خووە تایبەتانەی كەڵك وەرگرن ڕۆژی (14/10/1363) كاتێك كە بڕیاری هێرش بۆ سەرداگیركەران لە پشتی ئاوایی كێوەرۆ ڕویدا، دووبرای هاوبیرو هاو سەنگەر، شەهید خەلیل خۆشكەلام و شەهید تاهیری غەرقی هەوهڵ سەنگەرو زەربتیان لە دژمن وەشاندو پاش سەعاتێك شەڕ، زیاتر لە (12)كەس لە هێزەكانی دژمن كوژران و بریندار بوون.
بەداخەوە بە گوللەی داگیرکەران پێکران و بە خوێنی خۆیان رەوایی بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلی کوردیان مۆر کرد و رێبازەکەیان وەک یادگار بۆ هاوڕێکانیان بە جێهێشت و بەرەو بەهەشتی شەهیدانی کوردو کوردستان لە شەقەی باڵیان دا. بەم شێوە ژیانی پڕ لەشانازی و خەباتی كاك تاهیر كۆتایی پێ هات و ئەركی پارێزگاری لەكورد و كوردستانی بە هاو بیران و هاو سەنگەرانی سپارد وماڵ ئاوایی لەهەموو شۆڕشگێران كرد. ئێمە بۆ جارێكیتر لەبەرانبەر قەڵای بوێرانداو، لەحاست ناو و ناوبانگی گوندی ساواندا تەعزیم دەكەین و دەڵێن سڵاو لەو گەلەی ئەوە ڕۆڵەكانین كە جیی شانازین. سڵاو لەو دایكە بەجەرگەی كە ئەو پالەوانەی پەروەردە كرد. سڵاو لە گیانی پاكی شەهید تاهیرغەرقی و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی بەردەوام بێ ڕێبازی سازمانی خەبات مەكۆی شۆڕشگێرانی ڕاستەقینەی كوردستان مردن و سەرشۆڕی بۆ بەكرێگیراوان و چڵكاو خۆران بڕوخێ ڕژیمی ئاخوندی ئێران.