سێ‌شه‌مه 

5 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پڕۆسه‌ی گه‌ڕان.....
ده‌رباره‌ی ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)
گه‌ڕان به دوای ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)
ئه‌گه‌ر به‌ختت هه‌بێی ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌بات بابه‌تێکت بۆ ئه‌دۆزێته‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)


2016-11-10 08:52:57

2016-11-09 06:49:35

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!
بەشی چوارەم:

قەدەغەبوونی سەودا بە دولار

دەست پێراگەیشتنی ئێران بە سیستەمی ماڵی ئەمریکا و سەودا بە دولار لە ساڵی 1995 و لە دەوڵەتی بیل کلینتۆن سنووردار کرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ئابڵوقانەی ئەو دەمی ئەمریکا گشتگیر نەببوو، شەریکە تەجاریەکانی ئێران و حەتا بانکەکانی رژێم تا ساڵی 2008 لە گرتنی رەزامەندی لە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سەرکەوتوو دەبوون، وە بە کردەوە و بەو رێگەیە ئابڵوقەکانیان بێ تەئسیر دەکرد.بەشی چوارەم:

قەدەغەبوونی سەودا بە دولار

دەست پێراگەیشتنی ئێران بە سیستەمی ماڵی ئەمریکا و سەودا بە دولار لە ساڵی 1995 و لە دەوڵەتی بیل کلینتۆن سنووردار کرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ئابڵوقانەی ئەو دەمی ئەمریکا گشتگیر نەببوو، شەریکە تەجاریەکانی ئێران و حەتا بانکەکانی رژێم تا ساڵی 2008 لە گرتنی رەزامەندی لە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سەرکەوتوو دەبوون، وە بە کردەوە و بەو رێگەیە ئابڵوقەکانیان بێ تەئسیر دەکرد.

لە مارسی 2008 ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک دژ بە رژێم، بۆ یەکەم جار ساتوسەودای تەجاری و بانکی لەگەڵ رژێمی ئێران قەدەغەکرد. هەر لە دوای ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایش وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا کەڵک وەرگرتن لە سیستەمی بانکی ئەمریکای لەلایەن بانک و تێکڕای ناوەندەکانی ماڵی رژێمی ئێران قەدەغە کرد و رەزامەندیەکانی پێشووی بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ رژێمی هەڵوەشاند. ئەو بڕیارانە بوونە بەربەستێکی گەورەی نێونەتەوەیی لەبەردەم رژێم لە دوای هەڵوەشانەوەی ئابڵوقەکان. بەڵام لەم دواییانەدا دەوڵەتی ئوباما لەو بارەدا هەندێ ئاسانکاری رەخساندوە بۆ رژێم.

خۆپارێزی بانکە گەورەکانی ئوروپا

رۆژی 23ی بانەمەڕی ئەوساڵ جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەری 9 بانکی گەورەی ئوروپا نەیتوانی رازیان بکا بۆ ساتوسەودا لەگەڵ ئێران. جوێ لە قەدەغەبوونی سەودا بە دولار، ئەمریکا هەندێ لە ئابڵوقەکانی پێش رێکەوتنی ناوکەیی وەک خۆی هێشتۆتەوە. لە ئاکامدا هەڕەشەی ئەوە هەر لە ئارادایە کە بانکەکان دیسان لەلایەن ئەمریکاوە سزا بدرێن. وەک سزای 8.9 ملیار دولاری BNP فەرانسە و 1.9 ملیار دولاری HSBC بریتانیا.

لەمرۆدا لە فەرانسە تەنیا هەندێ بانکی بچوکی وەک پۆست بانک و ناتیگسیس ئامادەن لەگەڵ ئێراندا سەودا بکەن کە ئەوەش بۆ سەودای گەورە وەڵامدەرەوە نیە.

لە وتارێکدا لە رۆژنامەی وال ئەستریت ژورنال 15ی مەی 2016، ئەستوارت لوی بەرێوەبەری بانکی HSBC کە چوارەم بانکی گەورەی جیهانە نوسی: بانکی HSNC هیچ باوەرێکی بە پێناسەی پێوەندیەکان لەگەڵ ئێران لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە نیە. بۆیە هەتا ئەمریکا روانگەیەکی روونی لەو بارەوە نەبێ بانکەکەیان ئامادە نیە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئێراندا ساتوسەودا بکات.

هەروەها بانکی "ستاندار چارترد" لە راگەیەندراوێکدا گوتی کە هیچ موشتەریەکی ئێرانی قەبوڵ ناکاو کاری دارایی هیچ ئێرانیەک رایی ناکات.

دۆیچە بانکی ئاڵمانیش هاوشێوەی ئەو بانکانەی دیکە رایگەیاند ئەو بانکە بەردەوام دەبێ لە سنووردارکردنی ساتوسەودا لەگەڵ ئێران.

هاوکات سەرۆکی ئەمریکایی بانکی جیهانی، جیم یانگ کیم لە سەرەتای ئاوریلی ئەوساڵ رایگەیاند کە ئەو بانکە لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەکی بۆ دانی وامی پەرەپێدان و گەشە لە ئێران نیە.

لەو بارەوە وتەبێژی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە هەواڵدەری فەرانسەی گوت: لە باری تێۆریەوە، بەردەوامی ئابڵوقەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران لە چوارچێوەی پشتیوانی لە ترۆریزم و بەرنامەی موشەکی ناتوانێ‌ هیچ بەربەستێک بۆ بانکە جیهانیەکان باقی ناوەندە داراییە نێونەتەوەییەکان بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران دروست بکا، بەڵام نابێ ئەوە لە بیر بکەین کە نوێنەری ئەمریکا لە بانکی جیهانی لەلایەن کۆنگرەوە هەڵدەبژێردرێ، وە مەجبورە پێشنیارەکانی کۆنگرە لە بانکی جیهانی لەبارەی ئێرانەوە جێبەجێ بەکات.

بابەتی پوڵە بلوک کراوەکانی ئێران

بە بەرێوەچوونی بەرجام لە بەفرانباری 94 ئێران قانوونەن دەستی بەو داراییانەی کە بەهۆی ئاب٠Žلوقەکانەوە بلوک کرابوو دەگات. ئەو داراییانە بە زۆری لە حیساباتی ئێرانە لە بانکەکانی چین، کورەی باشوور، ژاپۆن، هیند و عەمان. کڕیارانی ئوروپایی نەوتی ئێرانیش بەڵێنی دانی پوڵەکانی ئێرانیان داوە. ئێران دەیهەوێ بەپیی پێویستیەکانی ئەو رێژە پووڵانە بە دولار یان یۆرۆ لە حیسابەکانی خۆیدا راگرێ یان بیانگێرێتەوە بۆ ئێران یان لە هەر کوێ پێویستی بێ خەرجی بکات. بەڵام بانکەکان بۆ گۆڕینەوەی ئەو پووڵانەی ئێران بە دولار و یۆرۆ پێویستیان بە رەزامەندی ماڵی و بانکی ئەمریکا هەیە بۆ ئەوەی بەپێی رێساکانی ئەمریکایی بەرنگاریی لەگەڵ جەعلی پووڵ و بابەتی ترۆریزم نەکرێنە ئامانجی ئابڵوقەکان و سزا نەدرێن.

لە چەند پێش هەڵگیرانی ئابڵوقەکان، زانیاری ناتەبا سەبارەت بە رێژەی داراییە بلوک کراوەکانی رژێم بڵاودەکرایەوە. ئەو داراییانەی رژێم بە 100 هەتا 150 ملیار دولار مەزەندە دەکرا. بەڵام هەمان رۆژی ئیمزا کردنی بەرجام تەیب نیا وەزیری ئابووری و وەلی سەیف سەرۆکی بانکی ناوەندی لە دوو وتووێژی جیادا رایانگەیاند کە داراییە بلوک کراوەکان لە 29 ملیار دولار زیاتر نیە.

وەلی سەیف سەرۆکی بانکی ناوەندی رژێم وتی: 23 ملیار دولار لە داراییەکانی بانکی ناوەندی لە وەڵاتانی ژاپۆن، کورەی باشوور و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیە و 6 ملیار دولار پووڵی نەوت لە هیدە کە لەدوای هەڵگیرانی ئابڵوقەکان ئازاد دەکرێن، هەرچەند بانکی ناوەندی 5 ملیارد دولار بە دەرەوەی وەڵات قەرزدارە.

عەلی تەیب نیا وەزیری ئابووری و دارایی رژێمیش گوتی لەو 29 ملیارد دولارە، 22 ملیاردی لە چین دەمێنێتەوە لەبەر ئەوەی پشتیوانی ساتوسەودای ئێران و چینە.

سەبارەت بە قسە ناتەباکانی پێش و دوای ئابڵوقەکان لەسەر ریژەی داراییە بلوککراوەکانی ئێران، بۆچوونی جۆراوجۆر هەیە لەوانە:

بۆچوونێک هەیە بەسەر راگواستنی بەشێک لەو پووڵانە بۆ کورەی باشوورە، توماس کانتریمەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێونەتەوەیی لەم دواییانەدا ئاشکرای کردوە: کورەی باکور رێژەیەکی بەرچاو پووڵ لە رێگەی هەناردەکردنی پیشەسازی سەربازی بۆ وەڵاتانی جیهان وەدەست دێنێ کە ئێران و سوریە لە کڕیارانی بەرچاوی ئەو بەرهەمانەی کورەی باکوردان.

بۆچوونێکی دیکە بەرێکردنی بەشێک لەو پووڵانەیە بۆ دیکتاتۆری سوریە "بەشار ئەسەد"ە. بە پێی لێکدانەوەیەکی بەپارێز، رژێمی ئێران هەموو مانگێ دوو ملیار دولار بۆ شەری سوریە خەرج دەکا کە بەشێکی ئەو پوڵە بە شێوە نەخد دەخرێتە سەر حیسابی رژێمی سوریە.

بۆچوونێکی دیکە ئەوەیە کە پووڵە بلوک کراوەکان دەخرێنە سەر حیسابی شیرکەت و کەسانی سەربە رژێم بە رێگەی پوڵە نایاساییەکانەوە.

لەو بارەوە دەبێ بەتایبەت ئیشارە بە دەوری شیرکەتێکی نەوتی رژێمی ئێران بەناوی نیکو ئیشارە بکرێ. نیکو شیرکەتێکی نێونەتەوەییە کە دەفتەرەکەی لە ژنێڤە و هەموو بەشەکانی موڵکی شیرکەتی نەوتی ئێرانە. ئەو شیرکەتە پلانی کڕین و فرۆشتنی نەوتی لە ئەستۆیە بۆ ئەوەی شیرکەتی نەوت نەچێتە راستەوخۆ نەچێتە نێو سەوداکان و لە پلاری لایەنی سەودا کە شیرکەتی خاریجین پارێزراو بێ. شیرکەتی نیکۆ بەوە بۆمەتبارە کە 35 ملیارد دولار لە داهاتی نەوتی ئێرانی لە کاتی ئابڵوقەکاندا وەدەست هێناوە.

بەرێوەبەرانی ئەو شیرکەتە ئیدعای ئەوە دەکەن کە لە کاتی ئابڵوقەکاندا زیاتر لە 100 ملیار دولار داهاتی نەوتیان بۆ ئێران گواستۆتەوە. لە دوای رێکەوتنی ناوکەیی و کە باسی راگواستنی داهاتە بلوک کراوەکانی ئێران کراوە، وەزیری ئابووری رایگەیاند کە ئەو رێژە لەو شیرکەتەدا سەرمایەگوزاری کراوە. بەڵام بەرێوەبەرانی پلەبەرزی ئەو شیرکەتە ئەو رێژە پووڵە بە مافی خۆیان لە فرۆشتنی نەوت دەزانن. ناوی شیرکەتی نیکۆ لە کاتی دادگایی کردنی بابەکی زەنجانی ئەو سەرمایەدارەی ئەرکی وەدەست هێنان و کۆکردنەوەی پولە ناقانوونیەکانی بۆ سپاس پاسداران لە کاتی ئابڵوقەکان لە ئەستۆ بوو، هاتە ئاراوە.

هەر چونێک بێ بەپێی وتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی گروپی "جی ئیستریت" لە 19ی ئاوریلی 2016 "ئێران لە کاتی جێبەجێ کردنی رێکەوتنی ناوکەیی تا ئێستا تەنیا 3 ملیارد دولار لە پولە بلوککراوەکانی وەرگرتۆتەوە.

پووڵە ناقانوونیەکان "پولشویی" و ترۆریزم

یەکێک لە روداوە سەرنج راکێشەکانی یەک ساڵی رابردوو کە کاردانەوەی نەگەتیڤی لەسەر پێوەندیە ئابووریە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ ئێران هەیە، بڕیاری ناوەندی نێونەتەوەیی اودێری و بەرنگاریی لەگەڵ پولشویی لە جیهان (FATF) کە ناوی ئێرانی لە لیستی رەشی ئەو ناوەندە هێشتەوە. هەر چەند چاوپۆشی لە هەندێ سزاکانی دژ بە ئێران دەکا.

ئامانجی "گروپی تایبەت بە کردەوەی ماڵی" کە لەلایەن حەوت زلهیزی ئابووری جیهانەوە دامەزراوە، بەرنگاری لەگەڵ پولشویی و رێگریە لە دابین کردنی پێویستیە ماڵیەکانی ترۆریستان.

FATF لە ساڵی 2008 و بە دەست پێکی دەورێکی نوێی ئابڵوقەی دارایی ئێران لەلایەن ئەمریکا، ئێرانی خستە لیستی وەڵاتانی جێی نیگەرانی و ناهاوکار و لە ساڵی 2010 و دوای بڕیارنامەی 1929ی ئەنجومەنی ئاسایش ئێرانی خستە لیستی رەشی ئەو گروپە و پشنیاری بە وەڵاتانی دیکە کرد دژکردەوەیان لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئێراندا هەبێ. ئەو گروپە لە کۆبوونەوەی 2016 لە کورەی باشوور، هاتوچۆی ماڵی بانکەکان و دامەزراوە ئابووریەکانی لەگەڵ ئێران سنووردار کرد.

بە پێی چوارەمین راپۆرتی بەناوی "دژە پولشویی" کە لەلایەن دامەزراوەی دەسەڵاتداری بال کە لە سوئیس جێگیرە، ئێران لە ساڵی 2015 لە نێوان 152 وەڵات کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە پلەی یەکەمی لەباری پوڵشویی جیهانی وەدەست هێنا. ئەو پێناسە نیشانەی رێژەی پولشویی و دابین کردنی سەرچاوەی مادیی ترۆریزمە لە جیهاندا.

بەرچاوترین هۆی دانی ئەو پلەبەرزە بە رژێمی ئێران، لاوازی لە بەرێوەبەری، ناشەفاف بوونی بەشێکی زۆر لە چالاکیە ئابووریەکانی وەڵات و خۆبواردن لە دانی ماڵیات و نەبوونی چاودێری قانوونی و رێژەیەکی زۆری چاقاخی کەل و پەل و چالاکی بەربڵاوی دامەزراوە ماڵیە ناقانوونیەکان. بەشێکی بەچاو لە ناوەندانەی کە لە چاودێری و دانی ماڵیات بەریی کراون ناوەندەکانی سەر بە وەلی فەقیهی رژێمن.

بریاری کۆنگرەی ئەمریکا

لە خاڵی بەرامبەری هەڵەکانی دەوڵەتی ئوباما بۆ ئاسانکاری ساتوسەودای رژێمی ئێران، کۆنگرەی ئەمریکا چالاکانە لە هەولی پەسەند کردنی قانوون گەلێکە بۆ بەرنگاریی لەگەڵ ترۆریزم و بەرنامەی موشەکی.

لە دوای بەرنامەی قەدەغەکردنی کرینی ئاوی قورس یان دوتریم (Deuterium) لە ئێران، دوو بڕیارنامە لەپێوەند بە بەرنامەی موشەکی و قەدەغەکردنی ئێران بە سیستەمی بانکی ئەمریکا لە 24ی پووشپەری 95دا پەسەند کرا. ئەو پەسەندکراوانە دەبێ لەلایەن سەنا "ئەنجومەنی پیران"یش پەسەند بکرێ. لە جۆزەردانی ئەوساڵدا کۆمیتەی ماڵی سەنای ئەمریکا بەرنامەیەکی پەسەند کرد کە وەزارەتی خەزێنەداری بەوە پێبەند دەکا کە راپۆرتێک لەسەر داراییەکانی سەرانی رژێمی ئێران پێشکەش بە سەنا بکات. ئەو پەسەندکراوەش دەبێ لە کۆری گشتی سەنادا پەسەند بکرێ.

بەهۆی ئەو پەسەند کراوەوە کە بە " بەرنامەی شەفافیەتی دارایی سەرانی ئێرانی" ناودێرکراوە، وەزارەتی خەزێنەداری دەبێ لە ماوەی 270 رۆژدا هەموو داراییە راستەخۆ و ناراستەوخۆکانی تاقمێک لە دەسەڵاتدارانی پلەبەرزی حکومەتی ئێران مەزەندە بکرێ و پێشکەش بەو کۆمیتەیە بکرێ و راپۆرتێکی تەواو و نهێنی پشتویانی ماڵی لە ترۆریزم و پولشویی یان هەر هەنگاوێکی تاوانکارانەی ماڵی ئێران ئامادە بکات.

ژمارەیەک لە بەراوترین بەرپرسانی رژێمی ئێران کە کۆنگرەی ئەمریکا خوازیاری بەدواداچوون بۆ داراییەکانیانە، بریتین لە: خامنەیی، رۆحانی، ئەندامانی کۆری لێکدانەوەی قازانجەکانی نیزام، ئەندامانی ئەنجومەنی چاودێری، وەزیری ئیتلاعات، فەرماندە و جێگری سپای پاسداران و هێزە زەرمینی و هەوایی و دەریاییەکان، فەرماندەی بەسیج، قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی ترۆریستی قودس و فەرماندەی ژمارەیەک لە قەرارگاکانی تایبەتی سپا.

بریارەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ناوی هێزی قودسی خستە راپۆرتی ساڵانەی خۆی "دارایی ترۆریستی" کە لە 19ی جۆزەردان دا بڵاوی کردەوە. راپۆرتی دارایی ترۆریستی ساڵی 2015" ناوەرۆک و رێژەی داراییە بلوککراوەکانی تایبەت بە رێکخراو حکومەتەکانی پشتیوانی ترۆریزم دەردەخات.

وەزیری خەزینەداری بەپێی قانوونەکانی ئەمریکا دەبێ ئەو راپۆرتە پێشکەش بە کۆنگرە بکات.

لە نێو "پشتیوانانی دەوڵەتی ترۆریزم" زۆرترین رێژەی پشتیوانی نەخد و نێردراو بۆ ترۆریستان لەلایەن رژێمی ئێرانەوەیە. جەدوەلی خوارەوە رێژەی کۆمەکەکانی حکومەتەکانی پشتیوانی ترۆریزم نیشان دەدا.



هەروەک دیارە ئێران بە 1984.5 ملوێن دولار زۆرترین پشتیوانی نەخدی بۆ ترۆریستان ناردوە و لە دوای ئەویش کوبا، سودان و سوریە دێن.

هەر کام لەو وەڵاتانە بەپێی راپۆرتی خەزێنەداری ئەمریکا دارایی گەلێکیان لە شێوەی مڵک و سامان هەیە کە بەرێ کراون. لە نێو رێکخراوە ترۆریستیەکانیش زۆرترین رێژەی پووڵ نێردراو لە پێوەند بە هێزی ترۆریستی قودسی سپای پاسدارانە کە رێژەکەی 14109496 دولارە.
2016-11-08 09:59:00

2016-11-07 09:28:39

2016-11-06 01:06:55

2016-11-05 09:47:46


ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)
دواین بڵاوکراوه‌کا
photo
سازمانی خەبات
15 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
سازمانی خەبات
16 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
سازمانی خەبات
16 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ئەفسانە ڕەحیمی
1 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
سازمانی خەبات
1 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
سازمانی خەبات
1 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
سازمانی خەبات
1 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران