پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەری گەل شەهید محەممەد ئەمین غەزاڵی، یەکەم شەهیدی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
هەر کاتێک کوردێک، دەست بۆ مێژووی خەباتی گەلەکەی دەبات و لاپەڕەکانی هەڵدەداتەوە، دوای ئەوە کە چەند پیتێک، لەو مێژوویە دەخوێنێتەوە مچۆرکی شەڕەف و پیاوەتی بە لەش دادێ و مووی بەدەنی وەک شمشیرەکەی سەلاحەدین رەق و تیژ دەبێ، بۆ چی؟ لە بەر ئەوەی لە مێژوودا باسی پیاو چاکی و لە خۆ بردوویی و فیداکاری، نەترسی و تێکۆشان و خۆ بەخت کردنی رۆڵە بە شەرەف و جوانمێرەکانی گەلەکەی بەرچاو دەکەوێ، کە چۆن لە دژی داگیرکاران و زۆرداران، راوەستاون وە چۆن خاکی کوردستانیان کردوە بە گۆڕستانی دوژمنان و چۆن چیا سەربەرزەکان و پێ دەشتەکانی ئەم کوردستانە پیرۆزەیان بە خوێنی پاکی خۆیان رەنگاندووە و بەڵگەی سەرکەوتنیان پێ مۆر کردووە و بۆ فریشتەی ئازادیان بردووە، ئێمەش لێرەدا وەکو کوردێک لاپەڕەیەک لە لاپەڕە خەت زێڕینەکانی مێژووی خەباتی ئەم قۆناغەمان کە وەکوو دەوڵەمەندێکی سەقیل، ئازایەتی و فیداکاری شەهیدەکانمان وەک کوپەڵەیەکی پڕ لە زێڕ بە بێ دەست لێدان و زایە بوون هەڵگرتووە..
هێرشەکانی خامنەیی بۆ سەر ئەمریکا بەکام مەبەست!

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 10ی خەرمانانی 1395، خامنەیی رێبەری رژێمی ئێران لە کاتی بەسەرکردنەوەی بەرهەمەکانی وەزارەتی بەرگری رژێم کە لە شوێنی وتاردانی ناوبراودا رێکخرابوو، وەک هەمیشە هێرشی کردە سەر ئەمریکاو سیاسیەتی هەر دوو حیزبی ئەو وەڵاتەی دایەبەر پلار و بە ئەنجامدەری جینایەتی جۆراوجۆر تۆمەتباری کردن و گوتی لەگەڵ هیچ دەوڵەتێکی ئەمریکا ناکرێ بە رێگەی وتووێژ بە رێکەوتن بگەی. ناوبراو هەروەها رۆژی 3ی خەرمانان لە کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و کابینەی حکومەتەکەی، ئەمریکای بە بێ بەڵێن و حیساب ناراست لە مەسەلەی رێکەوتنی ئەتۆمی تاوانبار کرد و گووتی: ناکرێ باوەڕ بە بەڵێنی هیچکام لە دەوڵەتەکانی ئەمریکا بکەین. هەر لە قسەکانی رۆژی چوارشەممەی دا ئیشارەی بەوە کرد کە دەبێ توانای بەرگری و هێرش بردن زیاد بکەین و ئەوەشی بە مافی بێ ئەم لاو ئەولای رژێم زانی و گووتی: دەبێ تواناو هێزی دیفاعی بەرەوسەر بەرین بۆ ئەوەی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکان هەست بە مەترسی بکەن...
دواین بڵاوکراوه‌کا
photo
سازمانی خەبات
5 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
سازمانی خەبات
5 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
سازمانی خەبات
5 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
سازمانی خەبات
5 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
سازمانی خەبات
5 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
سازمانی خەبات
8 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
سازمانی خەبات
8 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران